من بەسام ئەحمەد 44 ساڵم، لە شاری موسڵ دادەنیشم و 15 ساڵە بەلەم دروستدەكەم، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 200 بەلەمم دروستكردووە.
زیاتر ماسیگرەكان داوای بەلەم دەكەن. بە سێ تا پێنج رۆژ بەلەمێك دروستدەكەم. لەم كارەدا دوو لە كوڕەكانم هاوكاریم دەكەن.
نرخى بەلەم بەپێى قەبارەکەیەتی، لە 400 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تا 600 هەزار دینار، دارێكی باش بۆ دروستكردنی بەلەم بەكاردەهێنم، لەو جۆرە دارەیە كە بەخێرایی بەسەر ئاودا دەڕوات و نرخەكەی گرانە.
بژێوى ژیانى خێزانەكەم لەسەر ئەم پیشەیەیە، كڕیارەكانم خەڵكی موسڵ، شارەكانی هەرێمی كوردستان، یان پارێزگاكانی تری عیراقن لەوانەش رومادی، دیالە، كەركوك.
پێش كۆنترۆڵكردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە لە حوزەیرانی 2014، زۆر كەس ئەم كارەیان دەكرد، بەڵام هەمویان ئاوارەبون و نەگەڕانەوە موسڵ، یان وازیان لە پیشەكە هێنا، ئێستا لە ناوچەی مەیدان، نزیک پردى کونى موسڵ، من تاكە كەسەم ئەم كارە دەكەم.
ئیشەكەم زۆر خۆشدەوێت، تا توانام هەبێت بەردەوامدەبم و دواتر بۆ كوڕەكانم جێی دەهێڵم.