لە ژینگەوە

سەری لە دورینی دشداشەدا سپیكردووە

  • 2022-08-08
سەری لە دورینی دشداشەدا سپیكردووە
خالید محەمەد (62 ساڵ)، لە ناو كارگەكەیدا لە موسڵ. فۆتۆ: یونس ئەبو حوت
یونس ئەبو حوت

من خالید محەمەد (62 ساڵ)، لە موسڵ دەژیم، لەساڵی 1989وە لە كارگەیەكی تایبەت بە دروستكردنی دشداشەدا لەگەڵ باوكمدا كاردەكەم، بەرلەوەی لە نەوەدەكاندا بەهۆی تێكچونی بارودۆخی عیراقەوە بەرەو لیبیا كۆچ بكەین.

لە لیبیا بەهەمان شێوە دەستمان بە دروستكردنی دشداشە كردەوە، پیشەیەكە لە گەڵیدا گەورە بوین و خۆشماندەوێت.

ساڵی 2022 گەڕامەوە بۆ عیراق و بیرمكردەوە جارێكی تر لە موسڵ كارگەكە دابمەزرێنمەوە، چونكە ئەم پیشەیەم زۆر خۆشدەوێت و ئێستاش بەم تەمەنەوە ئامادەم لەئێستاوە تا سبەی کاربکەم و مۆدێلاتی نوێ بدورم، بەڵام پێویستم بەوەیە حکومەت پاڵپشتیم بکات.

زۆربەی کڕیارەکانم خەڵکی موسڵ و گوندەکانی دەوروبەرین، بەگشتی خەڵک ئەم جلوبەرگانە بۆ چونە دەرەوە و بۆنەکانی وەک ئاهەنگی هاوسەرگیری لەبەردەکەن.

دیزاینی جلوبەرگەکان بەمدواییە گۆڕانکاری زۆریان بەسەرداهاتووە، پێشتر تەنیا بۆ پیاوان جلمان دەدوری، بەڵام ئێستا گەنجانیش خواستیان لەسەری هەیە.

چەندین کارگەی تایبەت بەجلوبەرگی عەرەبی هەبون، بەڵام بەهۆی جەنگەوە لەکارکەوتون. ئێستا دشدادشە لەچینەوە هاوردەدەکرێت. ئاواتەخوازم وەک جاران جوڵە بکەوێتەوە بازاڕەوە و کارگەکان وەک جاران بکەونەكار.

 

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT