لە ژینگەوە

بژێوی فوئاد لەسەر بێ كارەباییە

  • 2022-08-19
بژێوی فوئاد لەسەر بێ كارەباییە
دهۆك/ 2022/ فوئاد ئەلیاس، ئاوارە لە كەمپی شاریا، سەرقاڵی چاككردنەوەی مۆلیدەیەكی بچوكی بەرهەمهێنانی كارەبایە فۆتۆ: عەمار عەزیز
عەمار عەزیز - دهۆك

ناوم فوئاد ئەلیاس ئێزدۆ (21 ساڵ)ـم، كارو كاسبی من لەو كاتانەدایە كارەبای نیشتمانیی باش نییە، چونكە مۆلیدە چاكدەكەمەوە.

من لە شنگالەوە ئاوارە بوم و وا هەشت ساڵە لە كەمپی شاریای دهۆك نیشتەجێم، نزیكەی چوار ساڵە دوكانێكی چاككردنەوەی مۆلیدەی بچوكی كارەبام داناوە و ئەو پیشەیەشم لە باوكمەوە ببۆ ماوەتەوە.

كارەبا باش نییە، بۆیە خەڵك مۆلیدەی بچوك بەكاردەهێنن و منیش رۆژانە سێ بۆ چوار مۆلیدەم بۆ دەهێنن، لە كەمپی شاریا و كەمپەكانی دیكەی ئاوارەییەوە، هەندێكجار خەڵكی كۆمەڵگەی شاریاش روو لە دوكانەكەی من دەكەن.

مۆلیدەی ئێستا بەهۆی بەنزین و پارچەی خراپەوە زوو زوو لەكاردەكەون.

لە چاككردنەوەی مۆلیدەدا رۆژانە 30 تا 35 هەزار دینارم دەستدەكەوێت و زۆرجار هەر هاوڵاتییەك لە هەفتەیەكدا جارێكیتر مۆلیدەكەی لەكاربكەوێتەوە لەسەر هەمان پارەی یەكەمجار بۆی چاكدەكەمەوە، چونكە ئێمە ئاوارەین و دەبێت دەستی هاوكاری بۆ یەكتری درێژ بكەین.

لە عیراق كێشەی بێ كارەبایی درێژخایەنە، بۆیە پیشەكەی ئێمەش بەردەوامدەبێت.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT