من محەمەد ساڵح، 84 ساڵ، بە ئەبو موهەنەد بانگم دەكەن، لە منداڵییەوە سەرقاڵی راوەماسیم، سەرەتا لەگەڵ باوكم دەستمپێكرد، ساڵانێكی زۆری تەمەنم لە راوە ماسیدا بەسەربرد، لەپاڵئەوەشدا دەستمكرد بە دروستكردن و فرۆشتنی كەلوپەلی ماسیگرتن. ئەو كارەم لە سەردەمی عەبدولكەریم قاسم-ەوە دەستپێكرد.
لە روبارەکانی زابی گەورە و بچوک، بێخمە، شەرگات و گەیارە ماسیماندەگرت، یان بە بەلەم لە زاخۆوە دەستمانپێدەكرد و تا دەگەیشتینە كۆتایی شاری موسڵ، ئەوە پیشەمان بوو.
وردە وردە چومە تەمەنەوە و لە حەفتاكاندا كارەكەم گۆڕی بۆ فرۆشتنی كەلوپەلی راوەماسی، تۆڕ و قولابم دروستدەكرد و دەمفرۆشتنەوە.
لە شەڕی داعشدا دوكان و ماڵەكەم وێرانبون، دوای شەڕ هاتمەوە سەر كارەكەم و دوكانەكەم نۆژەنكردەوە.
گەورەترین تۆڕی راوەماسی كە تا ئێستا دروستمكردووە، درێژییەكەی چوار هەزار مەتر بوو، 20 رۆژ كارم تیاكرد.
بازاڕی فرۆشتنی كەلوپەلی راوەماسی لە وەرزی زستان و بەهاردا باشە، چونکە وەرزی راوەماسییە. چەندین جۆری تۆڕمان هەیە، لەوانە شیحە، غەزل، شگەف، سەلیە، گاتوع و مەدا، رەنگەکانیشیان جیاوازە و بەپێی خواستی کڕیار دروستیدەکەین.
گەورەترین تەحەدی لەبەردەم كارەكەمدا پێشبڕکێكردنە لەگەڵ کەلوپەلە بیانییەکان.