لە ژینگەوە

ئەبو عەبدوڵا روبەڕوی تەحەدای لەدەستدانی پیشەكەی دەبێتەوە

  • 2022-10-05
ئەبو عەبدوڵا روبەڕوی تەحەدای لەدەستدانی پیشەكەی دەبێتەوە
ئەبو عەبدوڵا (55 ساڵ)، ماوەی 25 ساڵە لە موسڵ دارتاشی دەكات فۆتۆ: مەجید عەباجی
مەجید عەباجی - نەینەوا

ناوم ئەبو عەبدوڵا (55 ساڵ)ـم، نزیك بە نیوەی تەمەنم لە پیشەی دارتاشی و دروستكردنی كەرەستەی داری جوتیاراندا بەسەربردووە، دوای ئەوەی لە باوباپیرانمەوە ئەو پیشەیەم بۆ مایەوە.

شوێنی كاركردنی من دەكەوێتە نزیك پردی عەتیق لە موسڵ، ئەو شوێنەی بە بازاڕی دارتاشییەكانی جوتیاران دادەنرێت، چونكە لەوێ بەتایبەت دەسكی داری كەرەستەكانی وەك خاكەناز و پاچ دروستدەكرێت.

بە هەوڵی تاكەكەسی خۆم دوكانەكەم بنیاتنایەوە، دوای ئەوەی جەنگ وێرانی كرد، بەڵام هێشتا بازاڕمان سستە بەراورد بە پێش هێرشەكانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام – داعش)، چونكە پێشتر فەرمانگە حكومییەكان كەرەستەی خزمەتكردنی باخچەكانیان لەئێمە دەكڕی، تەنانەت فەرمانگەی كشتوكاڵیش.

نەبونی پاڵپشتی كشتوكاڵ و جوتیاران لە وڵاتدا، كاریگەری زۆری لەسەر كارەكەی منیش داناوە، بەوپێیەی زۆرینەی جوتیاران لەبەر موچەی مانگانە رویانكردۆتە سەربازی و وازیان لە كشتوكاڵ هێناوە، دوای ئەوەی لە نەبونی هاوكاری حكومەتدا زیانیان بەركەوت.

ئێستا زیاتر سەرقاڵی دروستكردنی كەرەستەی بیناسازیم و ئامۆژگاریم بۆ جوتیاران ئەوەیە بگەڕێنەوە بۆ كشتوكاڵ.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT