ناوم محەمەد عەبدولجەبار حامد-ـە، بڕوانامەی دكتۆرام لە پەروەردەی وەرزشیدا بەدەستهێناوە.
بۆ ماوەی چەندین ساڵ پارێزگاریم لە ئامێرێكی چنینی دەستی كردووە كە قوماشی ئەستوری پێ دروستدەكرێت و پێیدەڵێت "جومە" و موڵكی باپیرم بووە.
پیشەی چنین لە موسڵ لەناوچووە، بەهۆی هاوردەكردنی بەرهەمی هەرزان و ئەوانەشی كە لەو پیشەیەدا ماون ئامێری چینینی "جومە" بەكارناهێنن.
باپیرم حامد كاری چنینی دەكرد، 60 ساڵ پێش ئێستا لەو پیشەیەدا بووە و كارگەیەكی هەبووە كە پڕبووە لەو جۆرە ئامێرانە، بۆ بەرهەمهێنانی قوماش و بەتانی تا لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا ساغ بكرێنەوە.
بەرهەمەكانی ئامێری "جومە" لە چەندین فێستیڤاڵ نمایش كراون و وەسیەت بۆ منداڵەكانیشم دەكەم دوای من ئەو ئامێرە بپارێزن تا شوێنەواری ئەو پیشەیە لەناونەچێت.