لە ژینگەوە

بۆنی تەرم دەگۆڕێت بۆ بۆنی گوڵ

  • 2022-11-23
بۆنی تەرم دەگۆڕێت بۆ بۆنی گوڵ
نەینەوا/ 2022/ سەبهان ئەبو فارس بەردەم ماڵ و كوڵانەكەی لە وێرانەوە دەكات بە سەوزایی و گوڵ فۆتۆ: ئەحمەد بلە
ئەحمەد بلە – نەینەوا

ناوم سەبهان ئەبو فارس-ـە، لە ناوچەی (دگە بەرگە)ـی موسڵی كۆن نیشتەجێم، ئەو شوێنەی لە شەڕی "چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام – داعش" پشكی شێری زیانەكانی بەركەوت و لە تەمموزی 2017ـدا بوو بە وێرانە.

لەئەنجامی شەڕ و ئۆپەراسیۆنەكاندا چەندین تەرم كەوتبونە بەردەم ماڵەكەی من، جگە لە بونی ناخۆش، مەترسی دیكەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی هەبوو، بۆیە بڕیارمدا گۆڕانكاری لەو ناوچەیە بكەم و بیكەمە شوێنێكی بۆ پشودان و ئاسودەیی.

سەرەتا پێداویستییەكانم لە دەبە و سەتڵ و بۆیە ئامادەكرد، تا گوڵ و درەختی جیاوازیان تێدا بچێنم، وردەوردە كۆڵانی بەردەم خانوەكەم سەوز بكەم.

لەو رۆژەوە بەردەوامین لە چاندن و خزمەتی دارودرەخت، ئێستا لە بری بۆنی ناخۆش، هەر كەسێك بەوێدا تێبەپەڕێت بۆنی گوڵ دەكات، بۆ ئەوەش خەڵكی ناوچەكە هانم دەدەن و هاوكارن.

ئێستا لە ناوچەكانی تری موسڵ و دەرەویە شارەكەش خەڵك بۆ وێنەگرتن رو لەم گەڕەكەی ئێمە دەكەن و چێژ لە دیمەكان دەبینن.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT