ناوم سوزان فەزڵ عەبوش-ـــە، لە قەرەقوش نیشتەجێم لە دەشتی نەینەوا، دایكی شەش منداڵم و ساڵانێكە سەرقاڵی پیشەی كاری دەستی چنین و نەخشاندنی رەمزە كلتورییەكانم لەسەر قوماش و راخەر.
یەكەم هەنگاوی ئەو هونەرە لە كاتی كۆچدا دەستیپێكرد، كاتێك لە دەستی داعش بەرەو هەولێر ئاوارەبوین، وردەوردە پەرەم بە تواناكانم دا و ئێستا بۆتە پیشەیەك كە شانازی پێوەدەكەم.
خواستی زۆر لەسەر بەرهەمەكانمان و ئەو جلوبەرگا كلتورییانە هەیە، كە بە دەست نەخش و نیگاری لەسەر دەچنین، نەك هەر لە نەینەوا و ناوچەكانی دیكە، هەندێكجار لە وڵاتانی تر و بۆ دەرەوە داواكاری هەیە.
شاڵی قەرەقوشی، شاڵی بەرتڵە و چەندین جۆر راخەر و جلوبەرگی كلتوری هەیە و هەر وێنەیەكیش كە لەسەر ئەو بەرهەمانەی دادەنێن، بۆ خۆی چیرۆكێكە و رەمزە دیارەكان دەشتی نەینەوا نیشاندەدات.
تەحەدی زۆر بون، هیچ كەسێك نەبوو پشتوانیم بكات و هانم بدات، ئەگەر گوێم لە هەندێك كەس بگرتایە هەر دەرزیم بە دەستەوە نەدەگرت، جگەلەوەی شوێنێك نەبوو كارەكانی تیادا بكەم، بەڵام زۆر ئارامم گرت، خۆی ئەم پیشەیە ئارامی و وردیی دەوێت، تا دواجار سەركەوتووبم.
هێشتا لە سەرەتای رێگەكەداین؛ دەمەوێت ناوەندێكی فێركاری بكەمەوە و خەڵكانی دیكەش فێری ئەم پیشە هونەرییە بكەم.