ناوم سرود ئەحمەد-ە، 47 ساڵم، کۆلێژى کشتوکاڵ و یاسام خوێندووە.سەرەتا لە سەنتەری توێژینەوەى کشتوکاڵی كەركوك دامەزرام و تا 2003 بەردەوامبوم.
دواى ئەوە دەستمکرد بەکارکردن لە رێکخراوى ئەمەل كە گرنگی بە مافەكانی مرۆڤ دەدات، ماوەى 14 ساڵە وەکو لێپرسراوی رێکخراوەکە بەردەوامم.
زیاتر لەسەر پرسی ژنان و منداڵان كاردەكەین و سەنتەرێکى راوێژکاری خێزانیمان هەیە و رۆژانە خەڵکێکى زۆر روى تێدەکەن.
کارکردنم لەم رێکخراوە دەرفەتێکى گەورەی بۆ دروستکردوم تا بتوانم یارمەتى ئەو ژن و کچانە بدەم کە کێشهیان هەیە و پێویستیان بە یارمەتییە.
هەستێکى ناخۆشە کاتێک ھەندێک ژن سەردانمان دەکەن کە خێزانەکانیان لەدەستداوە و لە بارودۆخێکى دەرونى زۆر ناخۆشدان. ئێمەش هەوڵدەدەین لەڕێگاى خول و راوێژەوە هانیانبدەین دەست بەژیان بکەنەوە.