لە ژینگەوە

پیشەیەك ژینگە دەپارێزێت

  • 2019-07-16
پیشەیەك ژینگە دەپارێزێت

ناوم هەیسەم محەمەدە و 50 ساڵم، ماوەى 20 ساڵە سەرقاڵى جوانکاریى ئۆتۆمبێلم و لە تەختەش ئۆتۆمبێل بۆ شوێنە گەشتیارییەكان دروستدەكەم.

لە موسڵ دەژیم و رۆژانە سەرقالی پیشەكەمم. چەندین ئۆتۆمبێلم لە تەختە دروستکردووە و هەندێکیان بە بڕێک بەنزینى کەم لە شوێنە گەشتیارییەکانی نەینەوا کاریان پێدەکرێت

. لە دواى نەمانی داعش لە موسڵ خەڵک سود لە ئۆتۆمبێلەكانم دەبینن و بەگرنگییەوە باسی كارەكانم دەكرێت. بەشێكی تر لە ئۆتۆمبێلەكان تەنیا بۆ جوانكاریی لە بازاڕ یان هەندێك شوێنی گشتی دانراون.

سەدان بەلەم، عەرەبانە و ژوری گەشتیاریم دروستکردووە، ئامانجم ئه‌وه‌یه‌ ژینگه‌ی ئێمه‌ دوربکه‌وێته‌وه‌ له‌ ئاسن و ته‌نیا پشت به‌ دار ببه‌ستین. دار تێچویە‌کی که‌متری دە‌وێت به‌راورد بە ئاسن، بۆیە هەم ژینگە دەپارێزم هەم بەتێچوی كەمتر پیشەكەم پێشدەخەم.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT