ناوم جاسم محەمەد-ـە، تهمهنم 57 ساڵه، بڕوانامەی دبلۆمم لە چارەسەری سروشتیدا هەیە و نزیکەی 40 ساڵە ئەو کارە دەکەم. بەردەوام هەوڵمداوە توانای خۆم لە پیشەکەدا بەرەوپێش ببەم، بەشداری چەندین خولی تایبەت بەو بوارەم کردووە لە بەریتانیا، ئەردەن و میسر.
هەرچەندە فەرمانبەرم لە ناوەندی کەرکوک بۆ گەشەسازی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لەگەڵ ئەوەشدا بیرم لەوەکردەوە بنکەیەکی تایبەت بەخۆم بکەمەوە بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی توشبوی نەخۆشی ئیفلیجی مێشک و دەست و قاچ، لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر کەمدا، بێ بەرامبەریش بۆ ئەو خێزانانەی هەژار و کەمدەرامەتن.
تائێستا لەسەر ئاستی کەرکوک و دەوروبەری ناوی دوو ههزار و 300 منداڵی توشبوو لە بنەکەکەماندا تۆمارکراوە، مانگانە نزیکەی 400 منداڵ سەردانمان دەکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری سروشتی.
ساڵی 2017 توانیمان 12 منداڵ چارەسەربکەین و بگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگە، تا وەکو منداڵی ئاسایی بچنە باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان، خۆشبەختانە ساڵی 2018 ژمارەکە بۆ 23 منداڵ زیادیکرد، هیوادارین ئەمساڵیش ڕێژەكه بهرزترببێتهوه.