لە ژینگەوە

فاتم ده‌یه‌وێت كه‌ركوك ره‌نگڕێژ بكات

  • 2019-08-06
فاتم ده‌یه‌وێت كه‌ركوك ره‌نگڕێژ بكات
فاتم فازڵ له كاتى ره‌نگڕێژكردنى کەرکوک-دا. وێنە:عه‌لى ئاراس

هەستێکی زۆر خۆش و تایبەتم هەیە؛ کاتێک له‌ شوێنێكدا تێده‌په‌ڕم و یه‌كێك له‌و وێنانه‌ ده‌بینم كه‌ خۆم كارم تێدا كردووه‌.

من ناوم فاتم فازڵ-ـه‌، ته‌مه‌نم 19 ساڵه‌ و ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كه‌ركوكم، زیاتر له‌ دوو ساڵیشه‌ به‌ كاری خۆبه‌خشییه‌وه‌؛ له‌ نێویاندا به‌ ره‌نگاوره‌نگكردنی شاره‌كه‌مه‌وه‌ سه‌رقاڵم.

كاری خۆبه‌خشی تاكه‌ شتێكه‌ زۆر پێی ئاسوده‌م، لە چەندین پڕۆژە و گروپدا بەشداریم کردووە، دەمەوێت لەڕێگای ئەو هونەرە بچوکەی دەیزانم، خزمەتی شارەکەم بکەم.

لەتازەترین کاردا، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم سەرقاڵین به‌ دروستكردنی تابلۆ و رەنگکردنی دیواری قوتابخانەکانی کەرکوک، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هانی منداڵان بدرێت بۆ خوێندن و خۆشویستنی خوێندنگه‌.

زۆربەی کارەکانم بە ئاڕاستەی پێکەوەژیان و نەهێشتنی جیاوازی نێوان پێکهاتەکانە، ئاواتەخوازم رۆژێک بێت تیمێکی کچان دروستبکەم؛ تا کەرکوک رەنگڕێژ بکەین و بدرەوشێتەوە بەو تابلۆ و ڕەنگانەی ئێمه‌ لەسەر دیوارەکان دەیکێشین. 

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT