شكۆفە محەمەد، چالاكوانی ژینگەیی و گروپە خۆبەخشییەكانی دیكەی كەركوك، بە نیازنین واز لە سەوزكردنی شار بهێنن تا دەگەن بە ستانداردی جیهانی، ئەوەش بە دار و دوانێك نییە، پێویستییان بە ملیۆنان دار هەیە.
ئەو دەستپێشخەرییە كە ئێستا هەموو لایەنەكانی لە بەرەیەكدا كۆكردۆتەوە، بە رێكخراو و تاكەكەس و حكومەتیشەوە، وردەوردە كاریگەرییەكانی دەردەكەون لەسەر زەویی پڕ لە نەوتی كەركوك، هەرچەندە ئاڵنگارییەكانیش كەم نین و كاری زیاتری دەوێت.
*ئەم بابەتە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی فراوانكردنی رۆڵی رۆژنامەنوسانی ژن لە روماڵكردنی ژینگەییدا بەرهەمهێنراوە، پڕۆگرامەكە لەلایەن دامەزراوەی (كەركوك ناو)ـەوە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ پاڵپشتی دارایی دەكات.