لە ژینگەوە

بۆ ژنان، چیرۆكی گوڵاڵەتان لەبیربێت

  • 2019-08-25
بۆ ژنان، چیرۆكی گوڵاڵەتان لەبیربێت
گوڵاڵە عوسمان له كاتى کارکردندا

ناوم گوڵاڵە عوسمان-ە، 46 ساڵم، لەدواى گیانلەدەستدانى هاوسەرەکەم لە ساڵى 2004، بەئیرادەیەکى بەهێزەوە هەستامەوەو دەستم بەکارکردن كرد. لەپێناو دابینکردنى بژێوى منداڵەکانم.
زۆر کارى قورس و گرانم کرد، سەرەتا بە کشتوکاڵیی و ئاژەڵداریی، دواتر کرێکاریی و فرۆشیاریی.
سوپاس بۆ خودا منداڵەکانم توانیان سەربەرزانە خوێندن تەواوبکەن و ئەو ئەرکەى لەسەر شانم بوو بە ئەنجامم گەیاند، هەرچەندە بەزۆر رێگاى دژواردا تێپەڕیم و روبەڕوى دەیان کێشەو توانج بومەوە، بەڵام کۆڵمنەدا و بەردەوام بوم.
ئێستا کە تەمەنێکم لە ئیشکردن و مادوێتی بەڕێکردووە، چیتر توانای کاری قورسم نەماوە، بەڵام هێشتا بەردەوامم، دوو ساڵ لەمەوبەر بڕیارمدا ماڵەکەم لە قەرەهەنجیرەوە بگوازمەوە بۆ کەرکوک و دوکانێکى پێلاو لە بازاڕی شۆڕیجە دابنێم، لێرە کڕیاری زیاترم هەیە و ئیشەكەم باشترە.
داواکارم لەو ژنانەى کە بەهەر هۆکارێک هاوسەرەکانیان لەدەستدەدەن بڕوایان بەخۆیان هەبێت و کار بکەن و چاوەڕێی کەس نەکەن و چیرۆکى منیان لەبیربێت.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT