لە ژینگەوە

ئوسامە ژیانی لەسەر کورسی کەمئەندامی دەباتەسەر، بەڵام چۆک بۆ ژیان دانادات

  • 2019-09-01
ئوسامە ژیانی لەسەر کورسی کەمئەندامی دەباتەسەر، بەڵام چۆک بۆ ژیان دانادات
ئوسامە نەجات له كاتى یاریی باسكه-دا.

ناوم ئوسامە نەجات-ە، 38 ساڵم، لە زگماگییەوە هەردوو قاچم ئیفلیجە و هەموو ژیانم لەسەر کورسی جوڵاو بەسەربردووە، بەڵام هەرگیز بێئومێد نەبوم. لە منداڵیدا زۆرجار هەستم بە غەمباری دەکرد بەتایبەت کە دەمبینى هاوڕێکانم کۆمەڵێک یاری دەکەن کە من لێی بێبەشبوم، بەڵام هەمیشە ئەو قسەیەی دایکم لەیادبووە کە دەیوت، "کوڕم ئەگەر خواى گەورە نیعمەتێک لێوەرگرێتەوە، هەزاری دیکەت پێدەبەخشێت".

تەواوی قۆناغەکانی خوێندنم بە پلەى نایاب تەواوکرد، خەونەکەم هێنایەدیی و لە کۆلێژى یاسا لە زانکۆی کەرکوک وەرگیرام، لەزنکۆش یەکێک بوم لە 10 یەکەمەکان و توانیم خۆشبەختانە ماستەریش بخوێنم، ئێستا لە هەوڵدام بۆ خوێندنى دکتۆرا لە یاسا و زانستە سیاسییەکان. راستە من بە قاچەکانم ناتوانم هەنگاو بنێم، بەڵام بە هەوڵەکانم لەبەرەوپێشچون ناوەستم.

هەفتانە چەند جارێک دەچم بۆ یاریی باسكه و یاریزانێکى زۆر باشی یارییەکەم و وەک هەر کەسێکى ئاسایی کاتەکانم بەسەردەبەم. هیوادارم زوو یان درەنگ، خەڵک لەو راستییە تێبگات کە خۆشبەختىی و سەرکەوتن پەیوەست نییە بە هەبونى لەش و لارێکى رێک و سامانەوە، بەڵکو ئیرادەیە.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT