تاكه سه‌رچاوه‌ی بژێوی خێزانه‌كه‌م كاركردنی منه، بۆیه هه‌موو رۆژێك كاتژمێر 5ی به‌یانی له ماڵ ده‌رده‌چم و 30 كیلۆمه‌تر رێگا ده‌بڕم،
له چیای شنگاله‌وه تا خانه‌سۆر، ئه‌و شوێنه‌ی كرێكاری تێداده‌كه‌م. ناوم حەسەن حاجۆیە، ته‌مه‌نم 50 ساڵه و خەڵکی شنگالم، پێش هێرشی داعش بۆسەر قه‌زاكه کارمەند بوم لە شارەوانیی، لە ساڵی 2014ەوە تائێستا لەگەڵ خێزانەکەم ئاوارەی چیای شنگالین و لەژێر چادرێکدا ده‌ژین. من هه‌موو رۆژێك ئه‌و رێگا دووره ده‌بڕم، زۆرجار چه‌ند كاتژمێرێك له‌سه‌ر شه‌قام ده‌وه‌ستم تا ئۆتۆمبێلێك به خێری خۆی بمگه‌یه‌نێت، به‌وه‌ش ناچارنیم كرێی هاتوچۆ بده‌م.
له شاره‌وانی خانه‌سۆر كرێكاریی پاككردنه‌وه‌م، مانگانه 250 دۆلار وه‌رده‌گرم، ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كی كه‌مه بۆ هیلاكییه‌كی زۆر، ته‌نیا به‌شی خۆراك و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانمان ده‌كات، بۆیه دڵتەنگم کە ناتوانم ژیانێکی شایستە بۆ منداڵەکانم دابینبکەم سەرباری ئەو هەموو ناخۆشیەی پێیدا تێپەڕبون.
هێشتا به ئومێدم، بەهیوام ئه‌و رۆژه بێت و بارودۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه، تا وه‌ك جاران بتوانین ژیانێکی ئاسایی و ئاسودە بژین، منداڵەکانیشم لەو بارە دەرونییە ناخۆشە ڕزگاریان بێت و بگەڕێنەوە بۆ خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویەکی باشیان هەبێت.