بارودۆنخی تایكواندۆ پێش ساڵی 2003 له ئێستا باشتر بوو
بارودۆنخی تایكواندۆ پێش ساڵی 2003 له ئێستا باشتر بوو
"سه‌ركه‌وتن چانس نییه، له خۆڕاش به‌دینایه‌ت، به‌ڵكو به‌رهه‌می هه‌وڵدانی زۆر و كاری قورس و پێداگرییه له‌سه‌ر تواناكانت تا به ئامانج ده‌گه‌یت" ته‌یمور گۆككایا، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی بۆ كیكوشیندۆ ده‌رباره‌ی رێگاكانی سه‌ركه‌وتن، وای وت.
ته‌یمور حسێن عه‌بدولره‌حمان (35 ساڵ)، كه به ته‌یمور گۆككایا ناسراوه، له ساڵی 1997دا حه‌زی بۆ وه‌رزش یه‌كلابۆوه، كاتێك خوێندكاری قۆناغی ناوه‌ندی بوو، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له خوێندنگه به‌یاوه‌ری هاوڕێیه‌كانی ده‌چوه سینه‌ما بۆ ته‌ماشاكردنی پاڵه‌وانانی جیهان له هونه‌ری جه‌نگی و به‌رگری، له‌وانه بروسلی.
له‌ژێر كاریگه‌ری پاڵه‌وانانی هونه‌ری جه‌نگیدا بوو، تا هاوڕێیه‌كی باسی له‌وه‌كرد ئه‌وان وه‌رزشی كۆنگفو ده‌كه‌ن، له‌وه‌شه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاوی نا به‌ره‌و ئه‌و هونه‌ره و له پشوی هاوینه‌دا به‌شداری خولێكی كرد له یانه‌ی به‌هو.
گه‌یشتنه سه‌ركه‌وتن هه‌وڵ و كاری زۆری ده‌وێت
ته‌یمور دوو ساڵ له‌و یانه مایه‌وه، راهێنانی زۆری كرد، تا دواجار به‌هۆی سه‌رقاڵی راهێنه‌ره‌كه‌ی به‌كاری تر و گرنگینه‌دان به راهێنانی خوێندكاره‌كانی وازی هێنا.
كۆڵی نه‌دا و رویكرده یانه‌ی كه‌ركوك، گرنگی به تایكواندۆ دا به راهێنه‌رایه‌تی حسێن عه‌باس، له ساڵی 2000دا یه‌كه‌م به‌رهه‌می هه‌وڵه‌كانی چنییه‌وه، ته‌یمور ریزبه‌ندی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا له پاڵه‌وانێتییه‌كی ناوخۆیی شاره‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش رێگه‌خۆشكه‌ر بوو تا په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی تایكواندۆی كه‌ركوكه‌وه بكات.
سه‌ره‌تای ژیانی وه‌رزشی گۆككایا به قورسی تێپه‌ڕی؛ به‌یانیان كاتژمێر چوار له خه‌و هه‌ڵده‌ستا، بۆ ئه‌وه‌ی بچێت بۆ كرێكاری له خان خورمای كه‌ركوك، تا كاتژمێر 10ی بیانی كاری ده‌كرد و ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك پشوو له كاتژمێر 1:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ به‌ره‌و خوێندنی ئێواران به‌ڕێده‌كه‌وت و دوای خوێندنگه‌ش راهێنانی وه‌رزشی ده‌كرد.
دوای دامه‌زراندنی یانه‌ی وه‌رزشی موسه‌ڵا له 2003دا، كه ته‌یمور یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی، وه‌ك راهێنه‌ری تایكواندۆ ناسێنرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا 2010 هه‌ر له ریزه‌كانی یانه‌ی كه‌ركوك مایه‌وه، تا دواجار ته‌نیا بوو به راهێنه‌ر و یاریزانی موسه‌ڵا.
له هه‌مان ئه‌و ساڵدا، ته‌یمور یه‌كه‌م كه‌س بوو بچێته نێو وه‌رزشی كیكوشیندۆ له عیراق، دوای به‌شداری له ژماره‌یه‌ك خولی فێربون له وڵاتانی سریلانكا و ئازه‌ربایجان، بۆ ساڵی دواتر، راهێنانی به یاریزانانی موسه‌ڵا ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و وه‌رزشه.
ته‌یمور جگه له‌و یانه، له ساڵی 2006وه تائێستا، راهێنه‌ری هه‌ڵبژاردنی پۆلیسی كه‌ركوكه.
له ئه‌زمونی وه‌رزشی و ئه‌كادیمی خۆیدا، ئه‌و گه‌نجه كه‌ركوكییه توانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له تایكواندۆ به‌ده‌ستبهێنێت له‌گه‌ڵ پشتوێنی ره‌ش له تایكواندۆ و كیكۆشیندۆ، له ئێستاشدا سه‌رۆكی رێكخراوی عیراقه بۆ ئه‌و یارییه.
ئێمه زۆر پابه‌ندی راهێنان و چالاكییه‌كانین، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی تری سه‌ركه‌وتنمانه
ته‌یمور گۆككایا، بۆته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بۆ كیكۆشیندۆ، تیمه‌كه‌ی له پاڵه‌وانێتی جیهانی له توركیا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا، چوار مه‌دالیای ئاڵتونییان برده‌وه له كۆی پێنج مه‌دالیا.
"ئێمه هه‌موو یاسا و چالاكییه‌كانی یارییه‌كه به رێژه‌ی له سه‌دا 100 جێبه‌جێده‌كه‌ین، جگه له‌وه‌ش زۆر پابه‌ندی راهێنانه‌كانین به به‌رده‌وامی" ته‌یمور ئه‌وه به هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانیان ده‌زانێت.
له شوباتی رابردودا، تیمه‌كه‌ی ته‌یمور، له توێژی گه‌نجان، توانییان له پاڵه‌وانێتی پاڵاوتندا سه‌ربكه‌ون تا ببنه به‌شێك له هه‌ڵبژارده‌ی تایكواندۆی عیراق.
گۆككایا به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتی و خولی راهێنان و ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، له گرنگترینیان پاڵه‌وانێتی جیهانی تایكواندۆ له كوریای باشور و پاڵه‌وانێتی فه‌جری نێوده‌وڵه‌تی.
دوای روداوه‌كانی ساڵی 2003، وه‌رزش به گشتی كه‌وته قۆناغێك له كه‌مته‌رخه‌می و پشتگوێخستنی حكومی، زۆرێك له ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كان وێران بون، تا گه‌یشتن به كوشتنی وه‌رزشوانان، له‌وه‌شدا تایكواندۆ پشكی هه‌بوو، بۆ نمونه 13 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی له 2006دا كوژران.
"به‌ر له 2003 بارودۆخی تایكواندۆ له ئێستادا باشتر بوو، ئه‌وكات پلان و پرۆگرامی ساڵانه هه‌بوو بۆ هه‌موو راهێنه‌رێك له پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كاندا، هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو به‌شێكی تایبه‌ت به وه‌رزشه‌كه هه‌بوو له لیژنه‌ی ئۆڵمپیادی به‌غدا، به نوێترین ئامێری وه‌رزشی و هه‌ر یاریزانێك پێناسی هه‌بوایه ده‌یتوانی له‌و شوێنه راهێنانی خۆی بكات، خه‌رجی خواردنیشی له‌سه‌ر حكومه‌ت بوو" به‌وته‌ی ته‌یمور گۆككایا.
ئێستا به پێچه‌وانه‌وه‌یه، وه‌ك گۆككایا وتی "بارودۆخه‌كه جیاوازه، هیچ پلان و پاڵپشتییه‌ك نییه، له‌رێی فه‌یسبوكه‌وه ئاگاداری پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌بین، به‌جۆرێك ماوه‌یه‌كی كه‌ممان له‌به‌رده‌مدایه و ناتوانن خۆمان ئاماده‌بكه‌ین".
پاڵپشتی دارایی و مه‌عنه‌وی بۆ وه‌رزشه‌وان نه‌ماوه
"به‌هۆی نه‌بونی پاڵپشتی داراییه‌وه، ناچارین له‌سه‌ر خه‌رجی خۆمان به‌شداری پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ین، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانان هه‌یه، له دوایین پاڵه‌وانێتی له توركیا یاریزانه‌كانی به‌غدا نه‌یانتوانی له‌شداری بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای دارایان باش نه‌بوو".
"جگه له‌وه‌ش پاڵپشتی مه‌عنه‌وی و هاندان نییه، یان ڤیزات پێ‌نادرێت بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كان، له 2012دا نه‌مانتوانی به‌شداری پاڵه‌وانێتی كیكۆشیندۆ له ئه‌ڵمانیا بكه‌ین به‌هۆی به‌ده‌ستنه‌هێنانی ڤیزاوه" ته‌یمور وای وت.
له هۆگری له برۆسلی و پاڵه‌وانێتییه‌كانه‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌یمور گۆككایا توانی ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار، ئه‌وه‌ش به‌و هه‌وڵ و ماندوبونه‌وه‌ی تائێستا له‌سه‌ری به‌رده‌وامه.
عه‌لی هیجران - كه‌ركوك