خەونی گەورەم هەیە و كاری بۆ ده‌كه‌م، تا لوتکەی سەرکەوتن ناوەستم و باوەڕی تەواوم بە خۆم هەیە
خەونی گەورەم هەیە و كاری بۆ ده‌كه‌م، تا لوتکەی سەرکەوتن ناوەستم و باوەڕی تەواوم بە خۆم هەیە
ئێواره‌یه‌كیان كاتێك واحید ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵەوە، باوكی ده‌رگای حه‌وشه‌ی به‌سه‌ردا داده‌خات، چونكه پێیوابوو واحید "تیاترۆ"یه، ئه‌وه‌ش له‌نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا ناپەسەندە، زۆركاتیش به "كوڕە سه‌رلێشێواوه‌كه" بانگیانده‌كرد.
واحید ئەکتەرێکی بێزراوی ناو شانۆی ژیان بوو؛ کۆمەڵگە و کۆتوبەندەکانی سەردەمانێک دەرهێنەری سەرەکی و بڕیاردەربوون ئەو چی ڕۆڵێک دەبینێت؛ کوڕە تەنیاکەی کفری یارییەکە پێچەوانە دەکاتەوە ئێستا ئەو بڕیار دەدات کێ ڕۆڵ دەبینێت و کێ چی دەڵێت، تەنانەت کێش چاویلکە لەچاو دەکات.
ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی باوكی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، كه هه‌واڵی چونه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی كوڕە بچوكه‌كه‌ی له قه‌زای كفری بڵاوبوبۆوه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه بۆ زۆرێك له خه‌ڵكی قه‌زاكه ئاسایی بوو، به‌ڵام بەگوێرەی دابونه‌ریتی بنه‌ماڵه‌كه‌یان شتێكی نامۆ و رێپێنەدراویش نه‌بوو.
واحید مه‌جید، كه به "واحیدی كفری" ناسراوه، ئێستا له چله‌كانی ته‌مه‌نیدایه، له ساڵی 1991، كاتێك ته‌نیا 18 ساڵ بوو، باوكی بوو به گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له به‌رده‌میدا.
ئه‌و له‌باره‌ی به‌ربه‌سته‌كانی باوكی و خێزانه‌كه‌ی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هەمیشە کێشەی باوكم ئەوەبوو، دەیوت پێنج کوڕم هەیە، تۆ سەرلێشێواوەکەی ناویانی، خۆزگە بە قسەت دەکردم و بە رێک‌وپێکی کرێکارییەکەی خۆتت دەکرد".
ئەوکات واحید رۆژانه به‌پێنج دیناری سویسری (دوو دۆلاری ئەمریکی) كرێكاری ده‌كرد، به‌ڵام له کۆتایی هه‌موو هەفته‌یه‌كدا باوکی پارەی كرێكارییه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرت و تەنیا پێنج دیناری پێدەدا؛ "ئەوکات من کوڕێکی باشبوم و سه‌رلێشێواو نه‌بوم"، واحید وایوت.
وتیشی"له كانونی یه‌كه‌می ١٩٩١دا كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار چومه سه‌ر ته‌ختی شانۆ، هەم دەگریام هەم پێدەکەنیم... ئێواره‌یه‌کیان كه گەڕامەوە بۆ ماڵەوە و لە دەرگامدا، گوێم لە دەنگی باوکم بوو بە خوشکە بچوکەکەمی ده‌وت ئەگەر واحیدە دەرگای لێمەکەنەوە، چونکە لە بنەماڵەی ئێمەدا تیاترۆ نییه - بێزراو، سه‌رچڵ و سه‌ره‌ڕۆ-"، زیاتر وتی "ده‌یان جار به‌شه‌و له ماڵەوە کردومییە دەرەوە".
واحید یاخی ده‌بێت
واحیدی كفری کە هێشتا مۆتەکەی "كوڕە سه‌رلێشێواوه‌كه" له گوێیدا ده‌زرنگایه‌وه، روبه‌ڕوی به‌ربه‌ستێكی تر بوه‌وه، ئه‌وه‌ش داننه‌نان نوو به توانای ئه‌و گه‌نجه له بواری شانۆ و ده‌رهێناندا.
ئه‌و به‌ربه‌سته كاتێك قوتبوەوە، واحید له خێزانه‌كه‌ی یاخیده‌بێت و له كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی رابردوودا كفری به جێده‌هێڵێت و ده‌چێته سلێمانی.
"من لە بنەماڵەیەکی عەشایەر گه‌وره‌بوم، دایک و باوکم نه‌خوێنده‌وار بون... له كۆتاییدا تێگه‌یشتم باوکم گوناهی نییە و لە ساڵانی بیستەکاندا لە دایکبووە و تێناگات شانۆ چییه، بۆیه بڕیارمدا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبم ده‌بێت كفری جێبهێڵم"، واحید وایوت.
ژیانی سلێمانی بۆ واحید ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و بڕیاریدابوو خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیبهێنێت.
رۆژانه له دوكانێكی وێنه‌گرتن به 15 دیناری سویسری (شەش دۆلاری ئەمریکی) كاریده‌كرد، 10 دیناری به كرێی ئوتێل ده‌دا و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت نه‌یده‌زانی به پێنج دیناره‌كه‌ی تر نانی به‌یانی بخوات یان نیوه‌ڕۆ، ئه‌وه هه‌رچه‌نده توڕە و بێزاری ده‌كات، به‌ڵام هێشتا بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی بە پێوەیە.
شه‌وانە له ئۆتێله‌كه‌یدا سه‌رقاڵی نوسینی دەقی شانۆیی و سیناریۆی فیلم ده‌بێت، تا رۆژێكیان به‌رهه‌می هه‌شت مانگی ده‌باته لای ده‌رهێنه‌رێكی به‌ناوبانگی سلێمانی.
ئه‌و كه نه‌یویست ناوی ده‌رهێنه‌ره‌كه بڵێت، وتی "زۆر دڵخۆشبوم كاتێك رۆیشتمه لای کاکی ده‌رهێنه‌ر، به‌شه‌رمه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌مدایه ده‌ستی و وتم به‌ڵكو ببێته به‌رهه‌می تیڤییه‌كه‌تان، به‌ڵام ئه‌و عەینەکەکەی لابرد و سەیرێکی کردم و وتی: تۆ چیت وا سیناریۆ دەنوسی؟ چاک فیلم و سیناریۆ بووە بە قەشمەر!".
"سیناریۆ‌كه‌ی فڕێیدایە بەردەمم و وتی: چیت لە سیناریۆ داوه، بڕۆ لەبەردەم مزگەوتی گەورە عارەبانەیەک بکڕە و حەماڵی بکە باشتره، یان سندوقێ ته‌ماته بكڕە و حه‌ماڵی بكه... فەرموو کاتم لێمەگرە".
ئه‌و هه‌ڵوێسته، واحیدی كفری زۆر ده‌گریێنێت، به‌ڵام وتی "له ئوتێله‌كه‌م فرمێسکەکانم سڕی و بڕیارمدا کۆڵنەدەم"، واحید هه‌رواده‌كات و به‌رده‌وامده‌بێت، تا 20 ساڵ دوای ئه‌وه و له مانگی تشرینی دووه‌می 2018دا، راگه‌یاندنه كوردییه‌كان هه‌واڵی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر لەلایەن واحیدی كفرییەوە له ئیسپانیا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
واحید چیتر تەنیا نییە
له‌مپه‌ر و وێستگه سەختەکانی ژیانی واحیدی كفری بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌كه‌ی ئاسان نه‌بوون، ئه‌و ده‌ڵێت هێشتا خەونی گەورەی هەیە و كاری بۆ ده‌كات، "تا لوتکەی سەرکەوتن ناوەستم و باوەڕی تەواوم بە خۆم هەیە".
سه‌ره‌ڕای ده‌یان به‌ربه‌ستی تر، واحیدی كفری، ئێستا ناوێكی دیاری نێو شانۆ و سینه‌مای كوردییه و خاوه‌نی 13 خه‌ڵاته له‌و بواره‌دا.
ئه‌و له كوردستان له دراماكانی، ره‌شەى پۆلیس، رابون و گەردەلول بەشدارى كردووه و دواتر بەرەو جیهانی سینەما هه‌نگاوی ناوه و بەشدارى لە 21 فیستیڤاڵى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى کردووه.
لە فیستیڤاڵى نێودەوڵەتى ئیسپانیادا، لەکۆى بەشداربونى 58 وڵاتى جیهان و 128 فیلم، فیلمەکەى واحید خەڵاتى باشترین فیلمى بەدەستهێنا.
ناوەڕۆکى ئه‌و فیلمە باس له بارودۆخی ژنان و منداڵان وەک قوربانی سەرەکی لەکاتى جەنگ و روبه‌ڕوبونەوەکاندا دەکات، له‌وانه شه‌ڕی داعش له عیراق و سوریا.
هاوکات، له كانونی یه‌كه‌می 2018دا، خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی لە فیستیڤاڵی نیودەوڵەتی (نیار نازارس) لە ئیسرائیل به‌ده‌ستهێنا، لە کۆی ٧٨ فیلمی به‌شداربوو لە ٣٢ وڵات.
ئه‌و ئێستا دوو پڕۆژەی هەیە، یەکێکیان کورتەفیلمى "چاوەڕوانییە" كه لە کفرى بەرهەمدەهێنرێت، لەگه‌ڵ زنجیرە دراماى چاوەڕوانى کە ماوەى دوو ساڵە كاری تێداده‌كات.
"واهەستەکەم خەونە دواى ئەو هەموو نەهامەتییە توانیم بە ئامانجەکانم بگەم و ببمە باشترین دەرهێنەر"، واحید له كۆتاییدا وایوت.
ژینۆ خه‌لیل