كاری خۆبه‌خشی بۆ ئێمه به‌رپرسیارێتی رزگاركردنی خه‌ڵك بوو له برسێتی
كاری خۆبه‌خشی بۆ ئێمه به‌رپرسیارێتی رزگاركردنی خه‌ڵك بوو له برسێتی
دالیا مه‌عماری، هه‌رچه‌نده ده‌رچوی كۆلێژی یاسایه به‌ڵام قایل نه‌بوو ته‌نیا رێگایه‌ك له ژیانیدا بگرێته‌به‌ر، له‌كاتێكدا كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ڵه‌كه‌بون و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا قوربانی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه، بۆیه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد جگه له كاری پارێزه‌ریی ببێته چالاكوان.
"له‌سه‌ره‌تای ئازادكردنی شاری موسڵ له ده‌ستی داعش بوم به خۆبه‌خش، تا له چالاكییه مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌شداربم و رۆڵم له دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌دا هه‌بێت كه داعش وێرانی كرد" مه‌عماری، ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تای كاره‌كانی وه‌ك خۆبه‌خش وای وت.
داعش له ناوه‌ڕاستی 2014دا ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵدا گرت و دوای سێ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
دالیا مه‌عماری (24 ساڵ) روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵاوی و خه‌ڵكانی موحافیزكار بۆوه، "ئه‌وان بیرۆكه‌ی كاركردنی ژنان وه‌ك چالاكوان و خۆبه‌خش قبوڵناكه‌ن"، ئه‌و به‌رده‌وام گوێی له‌و قسانه بووه كه "خۆبه‌خشی تۆ هیچ سودێكی نییه و باشتروایه به‌دوای كارێكدا بگه‌ڕێیت موچه‌كی باشترت بۆ ده‌سته‌به‌ربكات".
به‌ڵام ئه‌و له خۆی ده‌پرسێت "كاتێك كۆمه‌ڵگه پێویستی به هاوكاری بێت كێ رزگاری ده‌كات؟ كێ هاوكاری خێزانه هه‌ژاره‌كان ده‌كات؟" بۆیه گوێی له قسه‌ی زۆر نه‌گرت و له پاڵ كاری پارێزه‌ریدا به‌رده‌وامبوو له خۆبه‌خشی.
دالیا تیمێكی خۆبه‌خش پێكده‌هێنێت
سه‌رباری ئه‌و ره‌خنانه‌ی روبه‌ڕوی بونه‌وه كاتێك بڕیاریدا ببێته خۆبه‌خش، به‌ڵام ئه‌و كۆڵی نه‌دا و قایل نه‌بوو به ته‌نیاش ئه‌و كاره بكات، به‌ڵكو هانی كچانی دیكه‌ی دا هه‌مان رێگه بگرنه‌به‌ر، بۆیه تیمێكی خۆبه‌خشی له شاری موسڵ پێكهێنا.
سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی تیمه‌كه‌ی، مه‌عماری ده‌ڵێت له‌ناوشاری موسڵ بڵاوكراوه‌ی هۆشیارییان دابه‌شكردووه، ده‌رباره‌ی ئاشتی و هاندانی خه‌ڵك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا.
تیمه‌كه‌ی ده‌چنه كڵێسا و له چالاكی ئایینه‌كانی دیكه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن، رۆڵیان هه‌یه له ئاشناكردنی خه‌ڵك به رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كان و هانیان ده‌ده‌ن له دوباره تێكه‌ڵبونه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه نه‌ترسن كه به‌هۆی داعشه‌وه زۆر شتی له‌ده‌ستدا و "ترسیان له دڵی خه‌ڵكدا چاند".
قسه‌ی خه‌ڵك و مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا
له مانگی ئاداری ساڵی رابردودا، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه، خه‌ڵك نه‌یانتوانی دوكان بكه‌نه‌وه و له ماڵ بچنه ده‌ره‌وه، بۆیه زیانی داراییان به‌ركه‌وت.
مه‌عماری و تیمه‌كه‌ی له‌وكاته‌دا ده‌ستیانكرد به كۆكردنه‌وه‌ی "خێر له‌وانه‌ی توانای به‌خشینیان هه‌یه" و زیاتر له سێ هه‌زار و 80 سه‌به‌ته‌ی خۆراكییان به‌سه‌ر خێزانه زیانلێكه‌وتوه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا دابه‌شكرد.
تۆڕێكی "خێرخوازی" له مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی چاكه‌كار پێكهێنا بۆ دابینكردنی خه‌رجی چالاكییه خێرخوازییه‌كانیان و هه‌ندێك چالاكیشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقی‌دا به‌ڕێوه‌برد.
حكومه‌تی فیدراڵی به ئامانجی رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌پاند، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ له مانگی شوباته‌وه تا چاره‌كی كۆتایی 2020، دواتر رێگه‌درا ورده‌ورده ژیان ئاسایی بكرێته‌وه.
"سه‌رباری قسه و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵك، مه‌ترسییه‌كانی توشبون به كۆرۆنا، هێشتا به‌پێی توانای خۆمان كارده‌كه‌ین و بڵاوكراوه‌ی هۆشیاری چاپ ده‌كه‌ین و به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شی ده‌كه‌ین، تا هانیان بده‌ین له‌رێی پابه‌ندبون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی وه‌ك به‌ستنی ده‌مامك و شتنی ده‌سته‌كانیان به به‌رده‌وامی و ده‌رنه‌چون له‌ماڵ له‌كاتی پێویستدا نه‌بێت، خۆیان له كۆرۆنا بپارێزن".
مه‌عماری ده‌ڵێت تیمه‌كه‌ی هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان رێگه به منداڵه‌كانیان نه‌ده‌ن بچنه ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ری توشبونیان به كۆرۆنا زیاتره و ره‌نگه ببنه هۆكارێك بۆ خێرا بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌نێو خه‌ڵكدا، به‌وپێیه‌ی منداڵان هێنده به ئاگانین بتوانین به باشی پابه‌ندی رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ببن.
من و تیمه‌كه‌م بۆ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك له‌كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا روبه‌ڕوی ئاسته‌نگ بوینه‌وه جگه له مه‌ترسی توشبون به‌كۆرۆنا
"له ئێوه شاراوه نییه من و تیمه‌كه‌م له‌كاتی هاتوچۆدا بۆ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی زۆر بوینه‌وه، ئه‌وه جگه له مه‌ترسییه‌كانی توشبون به كۆرۆنا، به‌ڵام هه‌ر كۆڵمان نه‌دا و وازمان له كاركردن نه‌هێنا".
كاری خۆبه‌خشی بۆ ئه‌و و تیمه‌كه‌ی له دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و بڵاوكراوه‌ی هۆشیاری گه‌وره‌تر بوو، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتی رزگاركردنی خه‌ڵك بوو له برسێتی سه‌رده‌می كۆرۆنا، كه قه‌یرانی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تیشی به‌دوای خۆیدا هێنا.
دالیا مه‌عماری، له پلانه‌كانیدا بۆ داهاتوو؛ هه‌وڵده‌دات دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازی بۆ هاندانی كاری خۆبه‌خشی له‌نێو گه‌نجاندا بكاته‌وه و كۆمه‌ك بۆ توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه كۆبكاته‌وه.
یوسرا عه‌لی – نه‌ینه‌وا