وێرانكارییه‌كانی داعش له ده‌ستپێكردنی ژیانێكی نوێ ساردی نه‌كردنه‌وه و ده‌ستیانكرد به ئاوه‌دانكردنه‌وه
وێرانكارییه‌كانی داعش له ده‌ستپێكردنی ژیانێكی نوێ ساردی نه‌كردنه‌وه و ده‌ستیانكرد به ئاوه‌دانكردنه‌وه
بارودۆخی خراپی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاریی گشتی و كه‌مته‌رخه‌می حكومی بۆ گونده‌كه‌ی، عه‌لی مخه‌یبر و هاوڕێیه‌كانی ساردنه‌كرده‌وه و نه‌یانتوانی ده‌سته‌وه‌ستان بن، بۆیه گروپێكی خۆبه‌خشییان بۆ گوندی وه‌رده‌كی ناحیه‌ی نه‌مرود له قه‌زای حه‌مدانییه پێكهێنا و ناویاننا "كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وه‌رده‌ك".
عه‌لی مخه‌یبر (29 ساڵ)، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و چالاكوانی مافه‌كانی كاكه‌یی توانی گه‌نجانی گوندی وه‌رده‌ك-ی كاكه‌یی له‌چوارچێوه‌ی گروپێكی خۆبه‌خشیدا كۆبكاته‌وه، به‌ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و گونده "له‌بیركراوه"، تا به‌شێوه‌یه‌كی جوان و شایسته به خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وێت.
مخه‌یبر و هاوڕێیه‌كانی خزمه‌تی ناوچه‌كه‌یان گرتۆته‌ئه‌ستۆ و ته‌حه‌دای ئه‌و بارودۆخه سه‌خته ده‌كه‌ن كه روبه‌ڕویان بۆته‌وه، له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كاندا، به‌بێ چاوه‌ڕوانی هاوكاری حكومه‌ت و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان.
له 2003ـه‌وه گونده‌كه ته‌نیا شه‌قامێكیشی قیرتاو نه‌كراوه
"له 2003ـه‌وه گونده‌كه ته‌نیا شه‌قامێكیشی قیرتاو نه‌كراوه" مخه‌یبر وای وت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت بۆ ناوچه‌كه سه‌رباری ئه‌و وێرانكارییانه‌ی به‌ر گونده‌كه كه‌وتووه و وایكردووه كچان و كوڕانی وه‌رده‌ك، خۆبه‌خشانه و به هاوكاری خه‌ڵكی گوند هه‌وڵی باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بده‌ن.
خه‌ڵكی گوندی وه‌رده‌ك به‌ده‌ست كۆبونه‌وه‌ی قوڕوچڵپاوه‌وه ده‌یانناڵاند، به‌هۆی كۆنی تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆوه، تا عه‌لی و ته‌مه‌كه‌ی توانییان ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و تیمه خۆبه‌خشه ئاوه‌ڕۆیه‌كی نوێیان دروستكرد و له شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان دوریانخسته‌وه، ئه‌وه‌ش به پاره‌ی خه‌ڵكانی خێرخوازی گوند و ئه‌و ئامێر و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه بوو، بێ هاوكاری هیچ لایه‌نێك.
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وه‌رده‌ك پشت به به‌خشش و هاوكاری كه‌سانی دیكه ده‌به‌ستن، هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌كه خۆویستانه پێنج هه‌زار دینار ده‌به‌خشێت، بۆ پرۆژه و خزمه‌ته‌كانیان له گوند، كه به‌هۆیه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانییان پشتگیری و هاندانی خه‌ڵكیش به‌ده‌ستبهێنن.
عه‌لی مخه‌یبر و كه‌سوكاری له پێكهاته‌ی كاكه‌یی ئاواره‌بون، كاتێك داعش له 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وادا گرت، ئه‌وكات عه‌لی دور له ماڵ و گونده‌كه‌ی ژیانێكی سه‌خت ژیا، به ناچاری خوێندنه‌كه‌یشی دواخست.
هه‌موو شتێكمان له‌دوای خۆمان به‌جێهێشت، وازمان له ناوچه‌كانمان و خه‌ونه‌كانیشمان هێنا
مخه‌یبر ده‌رباره‌ی كاتی ئاواره‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان وتی "زۆر بیری دانیشتن و كۆبونه‌وه‌كانی كه‌ناری روبارم ده‌كرد كه 500 مه‌تر له گونده‌كه‌مانه‌وه دوور بوو، هه‌موو شتێكمان له‌دوای خۆمان به‌جێهێشت، وازمان له ناوچه‌كانمان و خه‌ونه‌كانیشمان هێنا".
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ژێر ده‌ستی داعش، عه‌لی مخه‌یبر و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گوندی وه‌رده‌ك، توشی سه‌رسوڕمان ده‌بن كاتێك ده‌بینن گونده‌كه نیمچه وێرانه‌یه و په‌رستگاكانیشیان خاپور كراون، به‌ڵام وێرانكارییه‌كان ئه‌وانی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ سارد نه‌كرده‌وه و ده‌ستیانكرد به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێرانكارییه‌ی داعش دوای خۆی به‌جێیهێشت.
دوركه‌وتنه‌وه له خوێندن، عه‌لی له زانست و فێربون دانه‌بڕی، به‌شداری چه‌ندین خولی راهێنانی رێكخراوه جیاوازه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان كرد، تا متمانه و زانیاری به‌ده‌ستبهێنێت و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراقدا بنیات‌بنێت.
له بواری رۆژنامه‌وانیشدا كاری كرد، تا ببێته ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی كه‌مینه‌كان و به تایبه‌ت كه‌مینه‌ی كاكه‌یی ده‌كه‌ن، نه‌هامه‌تییه‌كانیان به دنیای ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نێت له پێناو دانانی سنورێك بۆ "مامه‌ڵه‌ی دڕندانه"ی رێكخراوه چه‌كدارییه‌كان دژ به كه‌مینه‌كانی عیراق.
دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی موسڵ مخه‌یبر گه‌ڕایه‌وه بۆ خوێندن و له‌و شوێنه‌ی ساڵی 2014 تیایدا وه‌ستا ده‌ستیپێكرده‌وه، به بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس قایل نه‌بوو، خه‌ونی گه‌وره‌تری هه‌بوو و توانی ماسته‌ر له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا به‌ده‌ستبهێنێت و ویستی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت "شه‌وی سته‌مكاران چه‌ند بخایه‌نێت هه‌ر كۆتایی دێت و رۆژ ده‌بێته‌وه، ئێمه‌ش به مانه‌وه له ژیان و ده‌ستگرتن به خه‌ونه‌كانمانه‌وه ده‌توانین به‌سه‌ر دوژمنان‌دا سه‌ركه‌وتوبین".
عه‌لی مخه‌یبر ده‌یه‌وێت بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی گروپه خۆبه‌خشییه‌كه‌ی له گونده كاكه‌ییه‌كانی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا جێبه‌جێبكات و هه‌ر گوندێك له‌رێی تێمیكی خۆبه‌خشه‌وه كار بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ كاكه‌ییه‌كان بده‌ن.
وه‌لا حه‌مدانی – نه‌ینه‌وا