خه‌ونی من سه‌ركه‌وتن بوو نه‌ك كه‌وتن، بۆیه بڕیارمدا له داعش هه‌ڵبێم
خه‌ونی من سه‌ركه‌وتن بوو نه‌ك كه‌وتن، بۆیه بڕیارمدا له داعش هه‌ڵبێم
"په‌یككه‌وتی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه دڵ و مێشكت په‌كیبكه‌وێت نه‌ك جه‌سته" ئیبتیهال محه‌مه‌د، زیاتر له چوار ساڵه به‌و دروشمه درێژه به ژیانی ده‌دات و به‌پێه‌وه راوه‌ستاوه، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یهێشت هیچ شكستێك بیخات.
ئیبتیهال، ژنێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵی خه‌ڵكی موسڵه، دوای ساڵێك له هێرشه‌كانی داعش و له‌كاتی هه‌ڵاتندا، هاوسه‌ر و باوك و نیوه‌ی به‌شی راستی جه‌سته‌ی (چاو و قاچی) له ده‌ستدا، كاتێك هه‌وڵیدا له حوكمڕانی تاریكی ئه‌و رێكخراوه‌وه به‌ره‌و كه‌ناری هیوا و ئارامی بڕۆن.
"ئازاره‌كان موعجیزه دروستده‌كه‌ن"
به‌رده‌وام زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوه‌كانیه‌تی، وه‌ك دارخورما به رێكی راوه‌ستاوه و گوێ به ئازاره‌كانی ژیان نادات، ئیبتیهال محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ نیشاندانی قاچه ده‌ستكرده‌كانیدا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "په‌یامی من بۆ جیهان ئه‌وه‌یه؛ ئاواره‌كان موعجیزه و ده‌ستكه‌وت دروستده‌كه‌ن، من قاچه ده‌ستكرده‌كه‌م ناشارمه‌وه، چونكه ئه‌وه شوره‌یی نییه به‌ڵكو شانازییه".
یاده‌ورییه‌ك به‌تامی گوژاڵك
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ به‌ر له هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر موسڵ، ئیبتیهال فرمێسك به‌و چاوه‌یدا هاته خواره‌وه كه ته‌نیا روناككه‌ره‌وه‌ی ژیانیه‌تی، "به‌ر له داعش ژیانێكی ئاساییم هه‌بوو، هاوسه‌رگیرم كردبوو له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه خۆشده‌ویست و خۆشی ده‌ویستم بۆ شه‌ش ساڵ، په‌روه‌رده‌ی زانكۆی موسڵم به پله‌ی نایاب ته‌واو كرد، داواكاری خوێندنم بۆ ماسته‌ر پێشكه‌شكرد و وه‌رگیرام، له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی خوێندن، داعش هێرشیكرده سه‌ر شاره‌كه و به زوویی ده‌ستیبسه‌رادگرت".
ئیبتیهال بۆ چه‌ند چریه‌كی كه‌م بێده‌نگ بوو، له‌گه‌ڵ فشارخستنه سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی له ده‌ستی راستیدا، به‌رده‌وامی دا به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی، "خه‌ونی من سه‌ركه‌وتن بوو نه‌ك كه‌وتن، بۆیه بڕیارمدا له داعش هه‌ڵبێم، بژارده‌كانی ده‌رچون ته‌نیا رێگای قاچاج بون، چونكه داعش وه‌ك هه‌موان ده‌زانن هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی هه‌ڵاتنی بدایه به خیانه‌ت تۆمه‌تباری ده‌كرد و ده‌ستبه‌جی ده‌یكوشت".
"به راوێژ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م (سه‌یف) گه‌یشتمه بڕیاری هه‌ڵاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نه‌بوو، ته‌نیا رێگه‌ش به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری پزیشكی ساخته بوو كه مۆر و دروشمی داعشی له‌سه‌ربێت، ئه‌وه‌ی ویستم ده‌ستمكه‌وت، من و هاوسه‌ره‌كه‌م شه‌وی 26ی كانونی دوه‌می 2015 له ماڵ ده‌رچوین".
سه‌ری داگرت و چاوه‌كانی رووكرده زه‌وی، تا جارێكی‌تر گه‌ڕایه‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه تاڵه‌كانی، "رێگای وشكانی موسڵ به‌ره‌و سوریا چه‌ند رۆژێكی ده‌خایاند، گه‌شتێكی مه‌ترسیدار بوو به‌هۆی قورسی بارودۆخه‌كه و بۆردومانی ئاسمانی و كرده سه‌ربازییه‌كانه‌وه، جگه له مه‌ترسی گروپه چه‌كداره‌كان" ئیبتیهال وای وت.
"دوای چه‌ند كاتژمێرێك له رۆیشتن به ئۆتۆمبێل، هه‌موو شتێكی ده‌وروبه‌رم تاریك بوو، ده‌نگه‌ده‌نگێكی تێكه‌ڵاو هه‌بوو، نه‌مده‌توانی رێ له داخستنی چاوه‌كانم بگرم، كه‌وتمه بێ هۆشییه‌وه و كاتێك به‌خه‌به‌رهاتم له بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی بووك له سنوری نێوان نه‌ینه‌وا و سوریا".
ئیبتیهال دواتر زانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بۆته ئامانجی بۆردومانێكی ئاسمانی و به‌هۆی روداوه‌كه‌وه؛ جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ی، قاچێك و چاوێكیشی له‌ده‌ستدا.
رۆژانی نه‌هات
ئیبتیهال گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی له موسڵ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به ته‌نیا و به‌بێ هاوسه‌ره‌كه‌ی، له نێو خانویه‌كی داڕوخاو به ئازاری زۆره‌وه مایه‌وه، زۆر هه‌وڵیدا بۆ چاره‌سه‌ر بچێته ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌ڵام رێگه‌ی نه‌دا و داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه به‌هۆی هه‌وڵی پێشویه‌وه بۆ هه‌ڵاتن، بۆیه تا 3ی نیسانی 2016 له‌و بارودۆخه‌دا مایه‌وه.
له‌گه‌ڵ باسی ئه‌و مێژوه‌دا، جارێكی‌تر ئیبتیهال نه‌یتوانی فرمێسكه‌كانی رابگرێت و وتی "ئه‌و مێژووه بێ به‌زه‌یی بوو بۆ من، ئه‌وه كاتی له ده‌ستدانی دوایین پاڵپشتی من بوو كه باوكم بوو، له‌و رۆژه‌دا به روداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ستدا كاتێك هه‌وڵیی هه‌ڵاتنی ده‌دا له بۆردومانی ئاسمانی هه‌ڕه‌مه‌كی نێوان هێزه سه‌ربازییه‌كان و داعش له موسڵ".
دوباره هه‌ڵاتنه‌وه‌ی خۆر
ئیبتیهال سه‌ری به‌رزكرده‌وه و به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه كه‌وته باسكردنی قۆناغه‌كانی دوای شكست، ئه‌وكاته‌ی نه‌یهێشت ئازاره‌كانی بیخات و هه‌ستایه‌وه؛ ناوچه‌كه‌مان، ناوچه‌ی به‌عس له به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنتڕۆڵكرایه‌وه له 28ی كانونی دوه‌می 2017، ده‌بوو هه‌ستمه‌وه و به‌ره‌و ئامانجه‌كانم بڕۆم، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به باوك و هاوسه‌ر و خۆم دابوو".
دوای نه‌مانی داعش له موسڵ، ئیبتیهال نه‌شته‌گه‌ری جوانكاری بۆ چاوی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش به هه‌ڵكۆڵینی ئه‌و چاوه‌ی له ده‌ستیدا تا چاوێكی ده‌ستكردنی تێدا دابنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا درێژه‌ی به خوێندنه‌كه‌ی دا و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ستهێنا له ده‌رونناسیدا و نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌رونناسی پۆزه‌تیڤ بوو له‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و به پله‌ی نایاب وه‌رگیرا، دواتریش مه‌دالیای ئاڵتونی وه‌رگرت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشه‌وه.
هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن به ئامانج
ئیبتیهال له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانه‌مه‌كه‌یدا رانه‌وه‌ستا، به‌ڵكو بڕیاریدا كاربكات، دوای 30 جار هه‌وڵدان بۆ ده‌ستخستنی كار ره‌فزی وه‌رگرت، چونكه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بوو، تا دواجار توانی له رێكخراوێكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌كاربێت وه‌ك راوێژكار بۆ هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌روی ده‌رونییه‌وه.
دره‌ختێكی خۆڕاگر به‌رووی زریانه‌كاندا
ئه‌و مه‌ینه‌تییانه‌ی له ژیاندا روبه‌ڕوت ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌تكوژێت، ده‌بێته هۆی به‌هێزی مرۆڤ و خۆڕاگری زیاتر ده‌كات، ئیبتهیال محه‌مه‌د سه‌رباری كه‌می ته‌مه‌نی؛ هیلاكییه‌كانی ژیان نه‌یخست، دوای مردنی هاوسه‌ر و باوكی به ته‌نیا روبه‌ڕوی ره‌شه‌بای په‌ككه‌وته‌یی جه‌سته‌ی بۆوه، هه‌ڵنه‌هات و نه‌ڕوخا، وه‌ك دره‌ختێكی جێگر له‌سه‌ر زێدی باووباپیرانی مایه‌وه.