مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ره‌تیده‌کاته‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر سیڤی هیچ که‌سێک کرابێت که داوای خۆپاڵاوتنی کردبێت بۆ پۆستی پارێزگاری که‌رکوک، جگه له رزگار عه‌لی، که کۆده‌نگی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌سه‌ره.
ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه‌ی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتیی، له‌ڕێی (که‌رکوک ناو)ه‌وه دوای ئه‌وه هات که دوو لێپرسراوی ئه‌و حزبه داوای خۆپاڵاوتنیان کرد بۆ پۆستی پارێزگاری که‌رکوک، له نێویاندا شاڵاو عه‌لی عه‌سکه‌ری و سیروان کوێخا نه‌جم.
رەوەند مەلا مه‌حمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی به (که‌رکوک ناو)ی وت “بەشێک لە هەڤاڵانمان داواکاریی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاراستەی مەڵبەند و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی و دەستەی کارگێڕیی و مەکتەبی سیاسی کردووە، بەڵام جگە لە رزگار عەلی کە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە رابردوودا رەزامەندی لەسەر هەبووهە سیڤی هیچ کەسێکی تر گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوه”.
بەشێک لە هەڤاڵانمان داواکاریی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاراستەی مەڵبەند و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی و دەستەی کارگێڕیی و مەکتەبی سیاسی کردووە
بەشێک لە هەڤاڵانمان داواکاریی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاراستەی مەڵبەند و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی و دەستەی کارگێڕیی و مەکتەبی سیاسی کردووە
وتیشی “بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانەی داوای خۆپاڵاوتنیان کردووە راستەوخۆ داوایان لە مەڵبەند نەکردووە، نازانم چەند کەس تائیستا سیڤی خۆی بۆ ئەو بابەتە پێشکەشکردووە”.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه له ئۆکتۆبه‌ری 2017ه‌وه یه‌کێتی له ده‌یان هه‌وڵی جۆراوجۆر بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد له پشکی حزبه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
دواین هه‌وڵه‌کانی یه‌کیتی له دوو مانگی رابردودا، به‌ستنه‌وه‌ی پرسی دانانی پارێزگاری که‌رکوک بوو به پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، به‌ڵام پارتی دیموکرات که توانای یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ی هه‌یه، ئه‌و مه‌رجه‌ی یه‌کێتی قبوڵنه‌کرد.