نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب هۆشداری ده‌ده‌نه حزبه كوردییه‌كان له یاریكردن به چاره‌نوسی كه‌ركوك، "به‌شیوه‌ی تاكلایه‌نانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش بڕیاری سه‌پاندنی یاسا"، چه‌ند داواكارییه‌كیش ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب له په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و پێكهاته‌یه، سێشه‌ممه 5ی ئازار به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌باره‌ی دۆخی پارێزگاكه‌وه بڵاوكرده‌وه.
حام تائی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، به‌یاننامه‌كه‌ی خوێنده‌وه و وتی "داوا له جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌ب و توركمان ده‌كه‌ین ئاماده و یه‌كگرتوبن بۆ قۆناغی به‌رگریكردن له ئازادییه‌كانیان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به خوێنی شه‌هیدان له‌پێناو عیراقیبونی كه‌ركوكدا به‌دیهاتون".
هه‌روه‌ها داوایان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و پارێزگاری كه‌ركوك كرد بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی دیار و به‌په‌له بۆ سڕكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی رێوشوێنه یاساییه‌كان، "به‌و پێیه‌ی لیستی برایه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ندا گرتووه و پێشتر و ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئاسایشی كه‌ركوك، دوای ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌پاندنی یاسا و یه‌كپارچه‌یی عیراق".
داوای ده‌ركردنی بڕیارێكی دیار و به‌په‌له ده‌كه‌ین بۆ سڕكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب داوا له حكومه‌تی عیراق و هێزه چه‌كداره‌كانیش ده‌كه‌ن كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌پاندنی یاسا له ته‌واوی سنوری ئیداری كه‌ركوكدا جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی هه‌ر كێشه و پێشێلكردنێك بگرنه ئه‌ستۆ كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت له كه‌ركوك.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب، دوای ئه‌وه هات كه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی و پارتی، كه پێكهێنه‌ری زۆرینه‌ی لیستی برایه‌تین له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، دووشه‌ممه 4ی ئازار رێككه‌وتن هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك به لیژنه‌یه‌كی نێوانیان بسپێرن و ئه‌و پۆسته‌ش بۆ یه‌كێتی بێت.
ئه‌نجومه‌ن پارێزگای كه‌ركوك كه نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب داوای سڕكردنی ده‌كه‌ن، ساڵێك و لانیكه‌م سێ مانگه په‌كیكه‌وتوه و هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامنه‌داوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی له لیستی برایه‌تی بایكۆتی كه‌ركوكیان كردووه و به‌بیانوی خراپی دۆخی ئه‌منی پارێزگاكه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
هێزه عیراقییه‌كان له چوارچێوه‌ی سه‌پاندنی یاسادا له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 گه‌ڕانه‌وه كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، له‌وكاته‌وه پۆستی پارێزگار به‌وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن راكان سه‌عید جبوری له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بڕێت و هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیش بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.