عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به پێویستی ده‌زانێت چارەسەرێکی ریشه‌یی بۆ کەرکوک و ته‌واوی ناوچە جێناکۆکەکانی تر بدۆزنەوە. هه‌روه‌ها ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و ناوچانه بكرێنه نێو دانوستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقه‌وه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عادل عەبدولمەهدی، له‌میانه‌ی کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا هات كه ئێواره‌ی سێشه‌ممه 5ی ئازار له به‌غدا بۆی رێكخرابوو و تیایدا لە وەڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی پرسی كه‌ركوكه‌وه، وتی "پێویستە چارەسەرێکی ریشه‌یی بۆ کەرکوک و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك بدۆزینەوە و بۆ ئه‌وه‌ش هەوڵی راستەقینە هەیە".
وتیشی "کەركوک و هیچ شوێنێکی دیکە نابێتە بابەتی دانوستان لە بارەی پێکهێنانی کابینەی حكومه‌ته‌وه، ئەوە دورە لەو واقعەی کە ئێستا لە کەرکوک هەیە".
کەركوک نابێتە بابەتی دانوستان لە بارەی پێکهێنانی کابینەی حكومه‌ته‌وه
پرسی چاره‌سه‌ری دۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك به‌ستراوه‌ته‌وه، به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق كه بڕیاربوو تا كۆتایی ساڵی 2007 جێبه‌جێبكرێت، ئه‌وه‌ش به سێ قۆناغی قه‌ره‌بوكردنه‌وه، سه‌رژمێریی و راپرسی، به‌ڵام هێشتا یه‌ك قۆناغیشی به ته‌واوی جێبه‌جێنه‌كراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، زانیاریی زیاتری نه‌دركاند له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا باسیكرد.