حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، بڕیاریداوه به تاپۆكردنی ته‌واوی خانووی كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبون له شنگال به‌بێ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی زیاده‌ڕۆ دروستكراون، ئه‌وه‌ش بۆته جێی ناڕه‌زایی هه‌زاران هاوڵاتی.
له هه‌فته‌كانی رابردودا حكومه‌تی عیراق بڕیاری تاپۆكردنی خانووه بێتاپۆكانی ده‌ركرد له سنوری قه‌زای شنگال، له ئێستاشدا پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وامی هه‌یه.
خودێدا چوكی، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌غدا له‌گه‌ڵ شاره‌وانی موسڵ به هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی هابیتاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ دوو ساڵ پرۆسه‌ی تاپۆكردنی خانووه بێتاپۆكان ده‌ستپێده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه له‌و بڕیاره‌كه‌دا 12 كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبون به ته‌واوی تاپۆده‌كرێن، كه له ساڵی 1975دا وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زۆره‌ملێ دروستكران و خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ی تێدا نیشتهجێكرا.
بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراقی ناڕه‌زایی لای به‌شێك له خه‌ڵكی شنگال لێكه‌وتۆته‌وه به‌وپێیه‌ی به‌هۆی چه‌ند مه‌رجێكه‌وه له‌و پرۆسه‌یه بێبه‌شده‌بن.
خدر جوندی، خه‌ڵكی شنگاله و چه‌ند ساڵێكه له ئاوارهییدایه له كه‌مپی قادیای دهۆك، یه‌كێكه له‌و هاوڵاتییانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق سودمه‌ند نابێت، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به ئێمه ده‌ڵێن خانوه‌كانتان تاپۆ ناكه‌ین چونكه به سه‌رپێچی دروستكراون".
به ئێمه ده‌ڵێن خانوه‌كانتان تاپۆ ناكه‌ین چونكه به سه‌رپێچی دروستكراون
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت زیاتر له 10 ساڵه پێشمه‌رگه‌یه و به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی زه‌وییه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ناچاربووه پارچه زه‌وییه‌كی 200 مه‌تری له سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی شنگال بكڕێت و خانوی له‌سه‌ر دروستبكات به نرخێكی هه‌رزان.
جوندی وتی "خانوه‌كه‌م له ناحیه‌ی سنونێ-یه و زۆر دڵخۆش بوم بڕیاره‌كه‌م بیست، به‌ڵام ئێستا لێی بێبهشدهكرێین و هه‌زاران كه‌سی تری وه‌ك من له هه‌مان بارودۆخدایه، بۆیه داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
پرۆسه‌ی تاپۆكردنی خانووه‌كان، به‌بێ ئه‌وانه‌ی به سه‌رپێچی دروستكراون، له كۆمه‌ڵگه‌كانی بورك، ناوچه‌ی زۆرابا و گۆهبه‌ل ده‌ستیپێكردووه و دوو ساڵ ده‌خایه‌نێت.
به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ له‌باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌و خانووانه‌ی له بڕیاره‌كه بێبه‌شده‌بن رونیكرده‌وه "له ساڵی 2003 و دوای نه‌مانی رژێمی به‌عس به هه‌زاران كه‌س خانویان له‌سه‌ر زه‌وی زیاده‌ڕۆ و به‌سه‌رپێچی دروستكردووه، ئێمه‌ش نوسراو ئاراسته‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین تا هه‌موو خانووه‌كان بێ جیاوازی تاپۆبكرێن و بڕیاره‌كه بیانگرێته‌وه".
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، سنوره‌كه له ئابی 2014دا كه‌وته ده‌ستی داعش و له تشرینی دوه‌می 2015 له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه و هێشتا به‌شێكی زۆر له دانیشتوانه‌كه‌ی له ئاواره‌ییدا ده‌ژین و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.