گۆران بابان – كه‌ركوك
پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌هاوڵاتیانی كه‌ركوك، له شه‌وورۆژێكدا گه‌یشتۆته 16 كاتژمێر و بڕیاره له مانگه‌كانی داهاتوودا زیاد بكات، دوابه‌دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی له‌كاركه‌وتوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق، سه‌ره‌تای ئازاری ئه‌مساڵ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمینسی ئه‌ڵمانی واژۆ كرد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای تازە، كه له ساڵانی رابردودا گڕیگرت و له‌كاركه‌وت.
عەدنان ئەحمەد، ئەندازیار لە كۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبای ناوچەی باكور بە (كەركوك ناو)ی وت "ئه‌و وێسته‌گه‌یه له چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا نۆژه‌نده‌كرێته‌وه و توانای بەرهەمهێنانی 290 مێگاوات كارەبای هەیە، به‌وه‌ش كاریگەری دەبێت لەباشتركردنی دۆخی كارەبای كەركوك".
ئه‌و وێسته‌گه‌یه توانای بەرهەمهێنانی 290 مێگاوات كارەبای هەیە
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه ئه‌و وێستگه‌یه تا 2014 توانای بەرهەمهێنانی 550 مێگاوات كارەبای هەبووە بەڵام لەوكاتەوە تا ئێستا زیانی زۆری پێگەیشتووە و پێویستی زۆری بەكاری نۆژەن كردنەوە هەیه.
كاره‌بای نیشتمانی له كه‌ركوك، پێشتر له شه‌وو رۆژێكدا بۆ ته‌نیا چوار كاتژمێر كه‌میكرد، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكه‌وته‌وه، به‌وپێیه‌ی كرێی مانگانه‌ی مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌سه‌ر زیادكردن، كه بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك هه‌شت هه‌زار دینار دیاریكرا.
دانیاڵ هەمەوەندی، وتەبێژی فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت "دۆخی كارەبای نیشتیمانی لەسەرجەم ناوچەكانی پارێزگای كەركوك لەرەوشێكی تا رادەیەك باشدایە و فەرمانگەكەمان توانیویەتی ڕۆژانە 16 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بدەن بەهاوڵاتیان".
دۆخی كارەبای نیشتیمانی لە پارێزگای كەركوك لەرەوشێكی تا رادەیەك باشدایە
به‌شێك له كاره‌بای كه‌ركوك، له‌رێی وه‌به‌رهێنه‌رێكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به‌پێی گرێبه‌ستێك دابینده‌كرێت، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی تێكه‌وتووه و به‌وته‌ی لێپرسراوانی پارێزگاكه كه‌متر له‌و بڕه ره‌وانه ده‌كرێت كه له‌سه‌ری رێككه‌وتون.
هه‌مه‌وه‌ندی وتی "به ته‌واوبونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگەی كارەبای تازە دەتوانین بۆ هاوینی ئەمساڵ بڕە كارەبایەكی باش بدەین بەهاوڵاتیان".
پارێزگای كەركوك خاوەنی شه‌ش وێستگه‌ی به‌رهەمهێنانی كارەبایە به توانای 650 مێگاوات، بەڵام بەهۆی پەیڕەوكردنی سیستمی مەركەزی بۆ دابەشكردنی كارەبا لەلایەن بەغداوە، كەمتر لەو رێژەیە بەپارێزگای كەركوك دەدرێت.
راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ناوه‌ڕاستی شوباتی ئه‌مساڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو رایگه‌یاند نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای تازه له‌سه‌ر تێچوی پارێزگاكه‌یه و دواتر به‌رهه‌مه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ كه‌ركوك ده‌بێت، پێشبینی ئه‌وه‌شیكرد كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه له كۆتایی ئازاردا ته‌واو بێت.
له كه‌ركوك و پارێزگاكانی تری عیراق، له وه‌رزه‌كانی گه‌رما و سه‌رمادا، به گشتی دۆخی كاره‌با به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، ئیداره‌ی شاره‌كانیش زیاد له جارێك به‌ڵێنی چاككردنی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ره‌نجامێكی هه‌بێت.