به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك، پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی لای حكومه‌تی ناوه‌ندی، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ مشتومڕه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، كه پێیانوایه ده‌توانن سه‌قامگیری ته‌واو بۆ پارێزگاكه بگه‌ڕێننه‌وه.
دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك، جێی ناكۆكی پێكهاته‌كانی پارێزگاكه‌یه و جگه له كورد كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات، هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌ب و توركمان به‌پێویستی ده‌زانن هێزی زیاتری حكومه‌تی ناوه‌ندی ره‌وانه بكرێت یان هێزێكی هاوبه‌ش بۆ سنوره‌كه پێكبهێنرێت.
حه‌سه‌ن تۆران، جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منیه‌وه دوو خاڵی سه‌ره‌كی هه‌یه؛ یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌منیه‌تی كه‌ركوك ته‌نیا لە دەستی حكومەتی ناوەنددا بێت و دوەمیش ئه‌وه‌یه پێشنیازی ئەوە دەكەین هێزێكی هاوبەش لەسەرجەم نەتەوەكانی شارەكە پێكبهێنرێت، بەڵام بەمەرجێك لە ژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ بێت یاخود بەرگری".
له هه‌فته‌كانی رابردودا زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری ئه‌منی له كه‌ركوك ئه‌نجامدرا، له نێویاندا جێگۆڕكی به هێزه‌كان و پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، كه هێشتا ته‌واوی هێزه به‌شداره‌كان تێیدا یهكلایینهكراونهتهوه.
لیواروكن سه‌عد حه‌ربییه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه له كه‌ركوكین بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك و پاراستنی سه‌روماڵیان، هه‌روه‌ها بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت زه‌فه‌ر به شاره‌كه ببه‌ن به تایبه‌ت له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك".
ئه‌وه‌شی رونیكرده‌وه ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و به‌رگری كارده‌كه‌ن له نێویاندا حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایه‌ری.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری عیراق، تائێستا چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه بۆ گفتوگۆكردن بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی نێوانیان له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك له عیراق، به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت.
قاره‌مان شێخ كه‌مال، جێگری سوپاسالاری پێشمه‌رگه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند هیچ پێشهاتێكی نوێ نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه له ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه له یه‌ك دوو هه‌فته‌ی داهاتودا.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌دوای ساڵی 2014 و هێرشه‌كانی داعشه‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جێناكۆك جێگیربون، تا كشانه‌وه‌یان له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه، له ئه‌نجامی ناكۆكییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه.