ده‌یان كرێكار له پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا دژی هاورده‌ی شمه‌ك له ده‌ره‌وه و داواشیانكرد، په‌ره به پیشه‌سازی نیشتمانی و به‌رهه‌می ناوخۆیی بدرێت.
كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئازار، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له نێویاندا ژنان، له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی دیوانی پارێزگای كه‌ركوك گردبونه‌وه و له كه‌شێكی ئاهه‌نگگێراندا، چه‌ندین داواكارییان خسته‌ڕوو.
په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) كه روماڵی گردبونه‌وه‌كه‌ی كرد وتی "مانگرتوان له سه‌ندیكای كرێكاران و هاوڵاتیان داوایانده‌كرد پاڵپشتی پیشه‌سازی ناوخۆیی بكرێت و رێگری بكرێت له شمه‌كی هاورده، سنورێك بۆ پشتبه‌ستن به ده‌ستی كاری بیانی دابنرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌روی شایسته‌ی دارایی و گرێبه‌سته‌كانه‌وه كارئاسانی بكرێت و بارودۆخیان باشتر بكرێت.
.jpg)
له شاری موسڵیش ده‌یان كرێكار له سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌ینه‌وا له به‌ری راست بۆ چه‌ند داواكارییه‌ك گردبونه‌وه.
په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) له موسڵ رایگه‌یاند ده‌یان كه‌س گردبونه‌نه‌ته‌وه بۆ چالاككردن و رزگاركردنی پیشه‌سازی نیشتمانی و پاڵپشتی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان و رێگری له هێنانی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی.
كرێكارانی ناڕازی له موسڵ داوایانكردووه موچه‌ی خانه‌نشینییان زیادبكرێت، ئه‌وانه‌ی دوكانه‌كانیان روخێنراوه قه‌ره‌بوبكرێته‌وه و له باج به تایبه‌ت ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بون ببه‌خشرێن.
داواكارییه‌كی تر كرێكاران پێدانی قه‌رز بووه له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه، به ئامانجی چونه سه‌ركاری ئه‌وانه‌ی ده‌رچوی زانكۆن و بێكارن.