نه‌وفل حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، سكاڵایه‌كی یاسایی دژی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق تۆماركرد، ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆیی و پێشێلكاریی یاسا له لێپرسینه‌وه و له‌كارلادانی پارێزگاره‌كان.
سكاڵاكه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئازار تۆماركراوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی پارێزگار كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كه‌ركوك ناو) كه‌وتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "لێپرسینه‌وه و له‌كارلادانی هه‌ر پارێزگارێك، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندایه، نه‌ك په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به یاسای 21ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان".
لێپرسینه‌وه و له‌كارلادانی هه‌ر پارێزگارێك، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندایه، نه‌ك په‌رله‌مانی عیراق
هه‌روه‌ها پارێزگاری نه‌ینه‌وا جه‌ختده‌كاته‌وه "یاساكانی عیراق زۆر به‌ڕونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌یه‌كتر جیاكردۆته‌وه و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا ره‌خساندووه تا بتوانن خۆیان بڕیاره ناوخۆییه‌كان بده‌ن".
"پێویسته هه‌موان رێز له یاسا بگرن و یاساكان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ململانێیه سیاسییه‌كان به‌كارنه‌هێنرێت"، هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتی "ئه‌و سكاڵایه‌ی نه‌وفل حه‌مادی، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، دوای ئه‌وه هات كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق داوای له لیژنه‌ی ده‌رخستنی راستییه‌كان كرد كاربكه‌ن بۆ له‌كارلادانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا".
ئه‌و سكاڵایه دوای ئه‌وه هات كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق داوای له لیژنه‌ی ده‌رخستنی راستییه‌كان كرد كاربكه‌ن بۆ له‌كارلادانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا
ئه‌و لیژنه‌یه له كانونی یه‌كه‌می 2018 پێكهێنرا، به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له كێشه و گرفته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، به ئه‌ندامێتی كۆمه‌ڵێك له په‌رله‌مانتارانی هه‌مان پارێزگا.
له كۆتایی 2017هدا په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا به دورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش مشتومڕی زۆر به‌دواداهات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی لابردنی پارێزگاره‌كان له ده‌سه‌ڵاتی كام دامه‌زراوه‌دایه.