به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك، چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندی پارێزگار ده‌كات تا له ئێواره‌ی 20ی ئازار بچنه قه‌ڵا و به ئاڵای عیراقه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕن، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و شوێن و به‌رواره‌یه كه بڕیاره هاوڵاتیانی كورد مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆزی تێدا به‌ڕێبكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئازار ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له نوسراوێكدا بۆ پارێزگاری كه‌ركوك داوای ره‌زامه‌ندی كردووه تا دوانیوه‌ڕۆی 20ی ئازار له‌سه‌ر قه‌ڵا ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی به‌هاره‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه.
ماردین جوشقیی، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و سه‌ركرده له به‌ره‌ی توركمانی له باره‌ی داواكارییه‌كه‌یانه‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و داواكارییه بۆ ئاهه‌نگی جه‌ژنه‌كانی به‌هاره كه وه‌كو رۆژێك بۆ ئاهه‌نگی هه‌موو توركی جیهان سه‌یری ده‌كه‌ین و له كلتور و دابونه‌ریتی ئێمه‌دا هه‌ر هه‌بووه، ئێستاش له توركیا و ئازه‌رباینجان و ئێران هه‌یه".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ساڵانه له 20ی ئازار و له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا (یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێی کوردی) ئاگر ده‌کرێته‌وه و جلوبه‌رگی کوردی ده‌پۆشرێت، له هه‌مان رۆژدا‌و له ساڵی 1991 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشیانکرده سه‌ر که‌رکوک و چه‌ند رۆژێک حزبی به‌عسیان له‌و شاره ده‌رکرد، ئه‌وه‌ش بۆ کورد بۆنه‌یه‌کی گرنگه و ساڵانه هه‌ردوو یاده‌كه پێكه‌وه ده‌كرێنه‌وه به تایبه‌ت له‌سه‌ر قه‌ڵا.
لێپرسراوه‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی وتی "هیوادارین ئیداره‌ی كه‌ركوك ئه‌مساڵ مهركهزییانه جه‌ژنه‌كان رێكبخات و چالاكی هه‌بێت بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان و ئاڵای عیراق به‌رزبكرێته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ستده‌كه‌ین لایه‌ن هه‌یه ده‌یه‌وێت به چونه سه‌ر قه‌ڵا و هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌ی دۆخه‌كه ئاڵۆز بكات".
جوشقیی رونیكرده‌وه هێشتا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه و تائێستا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی پارێزگار ده‌كه‌ن، "ئێمه جه‌ژنی نه‌ورۆز به جه‌ژنی تورك له جیهان ده‌زانین و هیوادارین هه‌موو پێكهاته‌كان له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌شداری بكه‌ن".
له چه‌ند رۆژی رابردودا حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك، رێككه‌وتن به هاوبه‌شیی و به ئاڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و راپه‌ڕین له‌سه‌ر قه‌ڵا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه.
ساڵی رابردوش، بەرەی توركمانی لە كەركوك، نوێژی هەینی و مەراسیمێكی ئاهەنگگێڕانی لەسەر قەڵای شارەكە ئەنجامدا، به بۆنەی بەهار و وەرزی گەشتو سەیرانەوە، به‌ڵام رۆژێك دوای كۆتایی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و مه‌راسیمه‌كانی كورد.