كه‌ركوك ناو – نه‌ینه‌وا
97 كه‌س خنكان و چه‌ندین هاوڵاتی تر هێشتا بێسه‌روشوێنن، له ئه‌نجامی نقومبونی به‌له‌مێكی گه‌وره‌ی گه‌شتیاریی له روباری دیجله له شاری موسڵ، له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار به‌هۆی روداوه‌كه‌وه ده‌رچووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئازار، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌می رۆژی به‌هار و ده‌ستپێكی وه‌رزی سه‌یران و گه‌شتكردن، به‌له‌مێكی گه‌شتیاری كه ده‌یان هاوڵاتی هه‌ڵگرتبوو، له‌ناوه‌ڕاستی روباری دیجله له نێو شاری موسڵ بوو به دوو كه‌رته‌وه.
له‌و روداوه‌كه‌وه، 97 كه‌س خنكان و ته‌رمه‌كانیان له روبارهكهدا ده‌رهێنراوه، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رزبێته‌وه چونكه هێشتا خه‌ڵكی بێسه‌روشوێنن، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوایین ئاماری ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا بۆ (كه‌ركوك ناو).
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، ماته‌مینی له ته‌واوی وڵات‌دا راگه‌یاند، به‌هۆی روداوه‌كه‌ی موسڵه‌وه.
وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی روداوه‌كه هه‌رزوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نی، كه‌شێكی ماته‌می له نه‌ینه‌وا و زۆربه‌ی شاره‌كانی تری عیراق دروستكرد، لێپرسراوانی باڵا له به‌غداوه گه‌یشتنه موسڵ.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق دوای گه‌یشتنی به موسڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه (په‌یامنێری كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "ئێمه لێره‌ین دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له روداوه‌كه بۆ چاودێری به‌رێوه‌چونی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه داوامانكردوه به‌په‌له به‌دواداچون بكرێت".
دوابه‌دوای روداوه‌كه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی موسڵ بڕیاریدا به راگرتنی نۆ كه‌س لهكرێكارانی ئیشپێكردنی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریش فه‌رمانی دا، به ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی به‌له‌مه‌كه و خاوه‌نی دورگه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ.
فه‌لاح تائی، به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا به كه‌ناڵی حوره‌ی راگه‌یاندووه به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شایه‌تانه‌ی له روداوه‌كه‌دا رزگاربون به‌له‌مه‌كه بووه به دوو كه‌رته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زۆری تێدا بووه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی به‌شێك له كرێكارانی ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌شتیارییه ده‌ستیپێكردووه.
حوسام خه‌لیل، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رگری شارستانی موسڵ به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه كه زۆریه‌ی ئاماده‌بوانی سه‌ر به‌له‌مه‌كه ژنان و منداڵان بون و نه‌یانتوانیووه مه‌له بكه‌ن، تیمی رزگاركردنی ئه‌وانیش توانیویه‌تی 12 كه‌س له نێو ئاوه‌كه‌دا رزگاربكات و نه‌خنكێن.
ته‌رمی به‌شێك له قوربانییه‌كان گه‌یشته ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل له خۆرئاوای موسڵ و تیمی به‌رگری شارستانی توانی ته‌رمی چوار ژن و سێ منداڵ ده‌ربهێنێته‌وه.
خه‌ڵه‌ف جبوری، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (كه‌ركوك ناو) نێردراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و ته‌رمانه‌ی ده‌رهێنراونه‌ته‌وه چوار ژن و سێ منداڵ بون، ته‌رمه‌كانیش راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون.
سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان، به‌یاننامه‌ی ماته‌مینی و نیگه‌رانییان بۆ روداوه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه، له نێویاندا به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاماده‌یی هه‌رێمی بۆ به‌هاناوه‌چون و هاوكاریی ده‌ربڕی.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوای روداوه‌كه پرسه‌ی خۆی به خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان راگه‌یاند و به كاره‌ساتێكی تراژیدی ناوی برد.