به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ، دروستكراویی ناوخۆییه و به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سێ هێنده‌ی توانای خۆی خه‌ڵكی هه‌ڵگرتووه، بۆیه یه‌كێك له راگره‌كانی به‌له‌مه‌كه پچڕاوه و نقوم بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌دواداچونه سه‌ره‌تاییه‌كان.
ئه‌و به‌له‌مه گه‌شتیارییه، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 21ی ئازار، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی به‌هار و وه‌رزی سه‌یران به ده‌یان كه‌سه‌وه له روباری دیجله نقوم بوو، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی، له نێویاندا ژن و منداڵ خنكان.
عه‌لی به‌یاتی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوای به‌دواداچونی مه‌یدانی ئاشكرایكردووه ئه‌و به‌له‌مه دروستكراوی ناوخۆیه و به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانیه‌وه خراپ بووه، له كاتێكیشدا توانای هه‌ڵگرتنی 75 كه‌سی هه‌یه به‌ڵام به‌پێی تكته‌كان 200 كه‌سی هه‌ڵگرتووه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردووه ئه‌و ده‌روازه و سه‌كۆیه‌ی له‌سه‌ر روباره‌كه هه‌یه، كه له‌رێیه‌وه خه‌ڵك له به‌ری چه‌پی شاره‌كه‌وه بۆ دورگه گه‌شتیارییه‌كه ده‌گوازرێته‌وه، زۆر كۆنه و له ساڵی 1979 بنیاتنراوه.
ئه‌و به‌له‌مه‌ی نقوم بووه، له‌رێی دوو سیمی ئه‌ستوره‌وه، له‌مبه‌ری روباری دیجله‌وه تا دورگه‌كه هاتوچۆی پێده‌كرێت.
زوهێر ئه‌عره‌جی، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی موسڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی به‌له‌مه زۆر زیاد له توانای خۆی خه‌ڵكی تێكراوه، بۆیه یه‌كێك له‌و راگرانهی جوڵه به به‌له‌مه‌كه ده‌كات تا له ئاوه‌كه‌دا بپه‌ڕێته‌وه، پچڕاوه به‌هۆی فشاری زۆره‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌له‌مه‌كه خه‌ڵكی زۆری تێدایه و له‌گه‌ڵ ده‌ست به جوڵه‌كردن ده‌كات، به‌لایه‌كدا ده‌كه‌وێت و دوای كه‌وتنی خه‌ڵكه‌كه به‌سه‌ر یه‌كتری و به‌و لایه‌ی خوار بۆته‌وه، به‌له‌مه‌كه به ته‌واوی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و خه‌ڵكه‌كه نقوم ده‌بن.
ئیداره‌ی پرۆژه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ، له سه‌روبه‌ندی روداوه‌كه‌دا و له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه، هۆكاری نقومبونی به‌له‌مه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ پچڕانی یه‌كیك له‌و راگرانهی هاتوچۆ به به‌له‌مه‌كه ده‌كات و له ده‌ره‌وه‌ی روبارهكهدا، به عه‌مودێكی جێگیره‌وه به‌ستراوه.
دورگه‌ی ئوم ره‌بیعه‌ین، ناوی ئه‌و پرۆژه گه‌شتیارییه‌ی نێو شاری موسڵه له‌سه‌ر روباری دیجله، كه دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه له ده‌ستی داعش و له نیسانی 2018دا ده‌رگای به‌روی خه‌ڵكدا كرایه‌وه.
به‌پێی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌ینه‌وا، ئه‌و پرۆژه‌یه ژماره‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی (3)یه و له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی 2009دا مۆڵه‌تی پێدراوه، له ناوچه‌ی غابات له‌سه‌ر روبه‌ری 16 دۆنم زه‌وی بنیاتنراوه و زه‌وی پرۆژه‌كه‌ش، موڵكی وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه.
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری عیراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پرۆژه‌كه له وه‌به‌رهێنان تۆماركراوه و مۆڵه‌تی ئه‌وانی نیه، داواش له حكومه‌ت ده‌كات هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ببێ مۆڵه‌ت له كه‌رتی گه‌شتیاریدا كارده‌كه‌ن دابخرێن.
ئه‌و رۆژه‌ی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه نقوم بوو، ئاوی روباری دیجله له ئاستێكی به‌رزدا بوو، به‌هۆی به‌ردانه‌وه‌ی زیاتری ئاوی به‌نداوی موسڵ.
به‌رێوه‌به‌ری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی نه‌ینه‌وا، له 11ی شوباتی ئه‌مساڵ به نوسراوێك نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا له باری له‌ناكاوی روباره‌كه ئاگاداركردۆته‌وه به‌هۆی زۆر به‌ردانه‌وه‌ی ئاو‌و و داوایكردووه، هۆشیاری ته‌واو بدرێت به خه‌ڵك و پرۆژه‌كانی سه‌ر روباره‌كه.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی موسڵ، له به‌یاننامه‌كه‌یدا رونیكردۆته‌وه ئه‌وان پێشتر خاوه‌نی كافتریا و پرۆژه‌كان له نێویاندا دورگه گهشتیارییهكهیان ئاگاداركردۆته‌وه، هه‌موانیش واژۆیان كردووه كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كاركردن بن به‌هۆی زیادبونی ئاستی ئاوه‌كه‌وه، كه هۆكارێكی بارانی به‌خوڕ و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی به‌نداوه‌كه‌یه، به‌ڵام خاوه‌نی پرۆژه‌كه به‌و رێنماییانه‌وه پابه‌ند نه‌بووه و پێشێلكاری كردووه.
دوابه‌دوای روداوه‌كه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگای نه‌ینه‌وا بڕیاریدا به ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی پرۆژه‌كه و ژماره‌یه‌ك له‌و كرێكارانه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن.
لیوا حه‌مد نامس، فه‌رمانده‌ی گشتی پۆلیسی نه‌ینه‌وا بۆ ئاژانسی عیراقیه‌ی نیمچه‌فه‌رمی ئاشكرایكرد كه ئه‌وان له 17ی ئازاری ئه‌مساڵ، به چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی روباری دیجله، داوایان له خاوه‌نی پرۆژه‌كه گه‌شتیارییه‌كه كردووه كاركردن رابگرێت، بۆ ئه‌وه‌ش واژۆی ره‌زامه‌ندی كردووه هاوشێوه‌ی خاوه‌نی پرۆژه‌كانی تر، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بووه.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان؛ ژماره‌ی قوربانیانی نقومبونی روداوه‌كه‌وه له 100 كه‌س تێپه‌ڕیووه، كه زیاتر له 80 كه‌سیان له ژن و منداڵ پێكهاتون، زیاتر له 60 كه‌س رزگاركراون له سه‌روبه‌ندی روداوه‌كه‌دا و هێشتاش ده‌یان كه‌س بێسه‌روشوێنن.
له رۆژی روداوه‌كه‌وه تائێستا، چه‌ندین تیمی جیاوازی رێكخراوه و حكومه‌ت و كه‌سانی خۆبه‌خش، له شوێنه جیاجیاكانی كه‌ناری روباری دیجله به‌دوای ته‌رمی قوربانیاندا ده‌گه‌ڕێن.
جگه له‌وه‌ش له نزیك شوێنی روداوه‌كه، له هه‌ینی 22ی ئازاره‌وه، ده‌یان هاوڵاتی كۆبونه‌ته‌وه و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و داوایانكرد، لێپرسراوان و كه‌مته‌رخه‌مان روبه‌ڕوی سزا بكرێنه‌وه.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت "لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی پێكهاتووه و توانیویانه 16 داواكراو له دۆسیه‌كه‌دا ده‌ستگیربكه‌ن له نێویاندا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ی كارپێكردووه، له‌گه‌ڵ لێپرسراوی كارپێكردنهكه و گه‌ڕانیش بۆ ده‌ستگیركردنی سێ داواكراوی تر به‌رده‌وامه".
لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی پێكهاتووه و توانیویانه 16 داواكراو له دۆسیه‌كه‌دا ده‌ستگیربكه‌ن
له‌سه‌ر ئاستی لێپرسراوانی باڵای پارێزگاكه و دوای ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق پێشنیاری بۆ په‌رله‌مان كرد هه‌ریه‌ك له نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی له‌كار دوربخه‌نه‌وه، به‌تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی.
پێش ئه‌و هه‌نگاوه‌ش سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، له فه‌رمانێكدا پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانی بۆ به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌دانی نه‌ینه‌وا پێكهێنا، ئه‌وه‌ش له سه‌رۆكی زانكۆ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و فه‌رمانده‌ی پۆلیس، به‌بێ پارێزگار.
عه‌لی به‌یاتی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت بڕیاره له‌رێی داواكاری گشتییه‌وه سكاڵای یاسایی دژی پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌رزبكه‌نه‌وه و ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، به‌پێی یاسای سزادان هه‌ر كه‌سێك هۆكاربێت بۆ خنكانی خه‌ڵك به ئه‌نقه‌ست سزاكه‌ی له‌سێداره‌دان و ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌ش ببێته هۆكار سزاكه‌ی 10 ساڵ زیندانییه.
ئه‌و روداوه له موسڵ، كه نیگه‌رانی و هاوخه‌می له پارێزگاكانی تری عیراق به‌دوای خۆیدا هێنا، له كاتێكدایه هێشتا ئه‌و شاره‌كه به‌ده‌ست وێرانه و پاشماوه‌ی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی داعشه‌وه (2014 - 2017) ده‌ناڵێنێت، هه‌زاران دانیشتوی سنوره‌كه له ئاواره‌ییدا ماونه‌ته‌وه، به‌هۆی روخانی خانوه‌كانیان و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی و وێرانبونی كه‌رتی گشتییه‌وه.