هاوڵاتیانی ئێزیدیی به كۆتایی داعش بێ ئومێد بون، چونكه هێشتا چاره‌نوسی زیاتر له سێ هه‌زار رفێنراوی ئه‌و پێكهاته‌یه به نادیاری ماوه‌ته‌وه، كه چاوه‌ڕوانبون له دوامۆڵگه‌ی ئه‌و رێكخراوه له سوریا بدۆزرێنه‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، 23ی ئازاری 2019 كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعشی له سوریا راگه‌یاند، دوای پێنج ساڵ له‌شه‌ڕ به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌وه‌ش هیچ ناوچه‌یه‌ك له‌ژێر ده‌ست و حوكمڕانی ئه‌و رێكخراوه‌دا نه‌ما.
نه‌مانی حوكمڕانی داعش له كاتێكدایه، هێشتا هه‌زاران هاوڵاتی له نێویاندا ژن و منداڵی ئێزیدی بێسه‌روشوێنن و نه‌دۆزراوه‌نه‌وه، كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر رفێنران و گومان هه‌بوو له‌دوامۆڵگه‌ی رێكخراوه‌كه‌دابن.
چوار ساڵه چاوه‌ڕێی رزگاركردنی پیاوه‌كه‌م و دوو كچه‌كه‌م ده‌كه‌م
هه‌دیا فه‌یسه‌ڵ، هاوسه‌ر و دوو كچی له‌نێو رفێنراوه‌كاندایه، چوار ساڵه به ئومێدی رزگاركردن و گه‌ڕانه‌وه‌یان بوو تا كۆتایی داعش له سوریا، بۆ (كه‌ركوك ناو) وتی "چاوه‌رێمان ده‌كرد له‌كاتی كۆتایی داعش ته‌واوی ژن و كچانی ئێمه له ژێر ده‌ستی داعش رزگاربكرێن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ژماره‌یه‌كی كه‌م رزگاركران".
"هه‌واڵی كۆتایی داعش دڵی منی خۆش نه‌كرد، چونكه زیاتر له چوار ساڵه چاوه‌ڕێی رزگاركردنی پیاوه‌كه‌م و دوو كچه‌كه‌م ده‌كه‌م".
هه‌دیا ئاواره‌ی قه‌زای شنگاله و له كه‌مپێكی دهۆك، له‌گه‌ڵ سێ كوڕیدا ده‌ژی.
ئه‌و ژنه ئێزیدییه دوه‌مجاره له دۆزینه‌وه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی بێ ئومێد ده‌بێت، جاری یه‌كه‌م له ساڵی 2018دا، كاتێك كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعش له عیراق راگه‌یه‌ندرا.
هه‌دیا وتی "له كه‌مپه‌كه‌دا خه‌ریكه شێت ده‌بم، شه‌وان بۆ كچه‌كان و هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌گریم، به‌رده‌وام نزا ده‌كه‌م خوا ده‌رگایه‌ك بۆ رزگاركردنی ئه‌وان بكاته‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه".
هاوڵاتیانی ئێزیدی، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ئابی 2014دا روبه‌روی كۆمه‌ڵكوژی بونه‌وه، شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌سیان رفێنران، كه هێشتا چاره‌نوسی زیاتر له سێ هه‌زار ژن و منداڵ و پیاو دیارنییه.
حسێن قائیدی، لێپرسراوی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدیی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی رفێنراوانه‌وه تائێستا تیمه‌كانمان توانیویانه سێ هه‌زار و 385 كه‌س له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگاربكه‌ن".
به‌وته‌ی قائیدی سه‌رباری كۆتایی خه‌لافه‌ت، به‌ڵام كاره‌كانی ئه‌وان به‌رده‌وامی ده‌بێت و ئه‌ركی نوسینگه‌كانیان كۆتایی نه‌هاتووه، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بن تا دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوی رفێنراوانی ئێزیدیی.
له شه‌ڕی هه‌سه‌ده دژی دوامۆڵگه‌ی داعش له ناوچه‌ی باغۆزی خۆرئاوای فورات له سوریا ده‌یان هاوڵاتی ئێزیدی رزگاركران.
پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كی زۆر له رفێنراوانی ئێزیدی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش له كه‌مپه‌كانی رۆئاوای كوردستان بن
لێپرسراوی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدیی ده‌ڵێت بڕیاریداوه گۆڕانكاری له پلانی خۆیدا بكات بۆ رزگاركردنی ئێزیدییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی پلانه‌كه بكات.
"پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كی زۆر له رفێنراوانی ئێزیدی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش له كه‌مپه‌كانی رۆئاوای كوردستان به‌تایبه‌ت له كه‌مپی ناوچه‌ی هۆڵی بن، وه‌ك چۆن كاتی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ژماره‌یه‌ك زۆر له كه‌سوكاری ئێمه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی داعش بون، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌زوترین كات رزگاریانبكه‌ین"، به‌وته‌ی حسێن قائیدی.
رفێنراوانی ئێزیدی، له ناوچه‌كانی حوكمڕانی داعش، به تایبه‌ت له ره‌ققه‌ی سوریا و شاری موسڵ له عیراق، له نێو خۆیاندا كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا، جگه له ده‌ستدرێژیی و ره‌فتاری توندوتیژانه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه كه رۆژانه ناچاربون له‌گه‌ڵیدا بژین.