سێ داعش خۆیان ته‌قانده‌وه و سێ چه‌كداری دیكه‌ش كوژران، له گوندێكی سنوری قه‌زای شنگال، به‌وته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئازار، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش دوای دزه‌كردنیان بۆ سنوری عیراق له سوریاوه، له ناوچه‌یه‌كی قه‌زای شنگال كه‌وتنه كه‌مینی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
خاڵ عه‌لی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ش چه‌كداری داعش له گوندی عه‌ماش له ناحیه‌ی قه‌یره‌وانی شنگال ده‌یانویست خۆیان بته‌قێننه‌وه به لیوای 32ی حه‌شد له‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام هێزه‌كانمان روبه‌رویان بونه‌وه".
له‌و شه‌ش چه‌كداره‌ی داعش، به‌وته‌ی خاڵ عه‌لی، سێ چه‌كداریان به‌ر له خۆتاندهوه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه كوژران و سێ چه‌كداره‌كه‌ی دیكه‌ش، خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وتی "سوپاس بۆ خوا هیچ سه‌ربازێكی حه‌شدی شه‌عبی بریندار نه‌بوون، روداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا و ئێستا بارودوخی ناوچه‌كه ئارامه و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی نیه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ 23ی ئازاری 2019، كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعش له سوریا راگه‌یه‌ندرا، دوای شه‌ڕی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان دژی دوامۆڵگه‌ی ئه‌و رێكخراوه له ناوچه‌ی باهۆز.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه هێزه‌كانی لیوای 29ی حه‌شد، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا توانیویانه دوو خۆكوژی داعش له گوندی عه‌ماش بكوژن، كاتێك هه‌وڵیانداوه دزه‌بكه‌نه خۆرئاوای حه‌زه‌ر له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی حه‌شد، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌لایه‌ن هێزێكی هاوبه‌شه‌وه ئه‌نجامدراوه، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری.