هاوڕێ ئازاد
دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای خانه‌قین ده‌درێته ده‌ست سوپا و بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه ئاڵۆگۆڕی هێزه‌كان ده‌ستپێبكات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دۆخی ئه‌منی قه‌زاكه له ئێستادا به‌ره‌و باشبون ده‌ڕوات و كرده‌وه توندوتیژییه‌كان به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌چن.
ئەندامێکی لیژنەی هەماهەنگی نێوان هێزه‌كانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، بە(کەرکوک ناو)ی وت "بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە لیوایەکی سوپای عیراقی لە خانەقین و جەلەولا جێگیربکرێن و هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن خانەقین و جەلەولا جێبهێڵن به‌ره‌و حه‌مرین".
ئه‌و ئه‌ندامه له‌به‌رئه‌وه‌ی لێدوان له ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه سنورداركراوه، نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتی "ئه‌و هێزه‌ی سوپا كه دێنه خانه‌قین ئه‌منییه‌تی قه‌زاكه ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ".
بڕیاری ئه‌و ئاڵۆگۆڕه له‌كاتێكدایه، دۆخی ئه‌منی قه‌زای خانه‌قین ماوه‌ی مانگێكه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش دوای جێگیركردنی به‌شێك له هێزه‌كانی چوار لیوای حه‌شدی شه‌عبی له ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه، كه به كامێرای پێشكه‌وتوو چاودێری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ئەبو ئیلاف، لێپرسراوی نوێنەرایەتی هێزه‌كانی حەشدی شەعبی بە (کەرکوک ناو)ی وت "پاش ئەوەی دۆخی ئەمنی خانەقین ئاڵۆز بوو و کردەوە تیرۆرستییەکان رویان لە زیادبون کرد، سەرکردایەتی حەشدی شەعبی لە دیالە لەسەر داواکاری هێزە ئەمنییەکان، بڕیاریاندا له ناوچه‌كانی خانه‌قین بڵاوه به هێزه‌كانیان بكه‌ن".
وتیشی "هێزەکانی حەشدی شەعبی کە بڵاوەیان پێکراوە له چوار لیوا پێكدێن، بەڵام هەر لیوایەک بڵاوه‌یان به بەشێک لە هێزەکانیان كردووه، ئه‌وه‌ش بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکە و پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییە ئەمنییەکان".
ئه‌و بڕیاره‌ی حه‌شدی شه‌عبی، دوای ئه‌وه هات كه هه‌فتانه كرده‌وه‌ی توندوتیژی له خانه‌قین و به‌تایبه‌ت له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له جۆری ته‌قینه‌وه، په‌لاماری چه‌كداریی رویده‌دا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك گوند به‌ته‌واوی چۆڵبون.
"هێزەکانی حەشدی شەعبی ژماره‌یه‌ك کامێرای حەراریی و پێشکەوتویان له‌ناوچه‌كه جێگیركردووه لە پێناو پاراستنی گوندنیشنان"، ئه‌بو ئیلاف زیاتر جه‌ختیكرده‌وه "ئێمه له ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قین ده‌مێنینه‌وه".