جوتیارانی كورد له خانه‌قین، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا دژی داواكاریی عه‌ره‌بی هاورده بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی سنوره‌كه و داواشیانكرد، ئه‌و زه‌وییانه به‌ناوی كورده‌كانه‌وه بكرێن كه مافی خۆیانه و چه‌ندین ساڵه لێیان زه‌وتكراوه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 25ی ئازار له ناوه‌ندی قه‌زای خانه‌قین، ده‌یان جوتیاری كورد گردبونه‌وه دژی نه‌گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له عه‌ره‌بی هاورده‌وه بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی و له به‌رانبه‌ردا، لێپرسراوانی قه‌زاكه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی پێدان.
ئه‌كره‌م حسێن، نوێنه‌ری جوتیاره كورده‌كان له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییهكانین بۆ عه‌ره‌بی هاورده و ده‌مانه‌وێت خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كان به ره‌سمی بكرێته‌وه به‌ناوی جوتیاره كورده‌كانه‌وه و بۆیان بگه‌ڕێته‌وه".
دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییهكانین بۆ عه‌ره‌بی هاورده
ئه‌و گردبونه‌وه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ داواكاری ده‌یان جوتیاری عه‌ره‌ب تا رێگه‌یان پێبدرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی خانه‌قین و گرێبه‌سته‌كانیان نوێبكرێته‌وه كه چه‌ندین ساڵه به‌جێیانهێشتووه.
"نزیكه‌ی 150 گوند له جه‌له‌ولاوه بۆ بناری به‌مۆ بەناوی كوردەكانهوه نییە چونكه لەسەردەمی رژێم پێشوو كوردەكان ئاوارەكان كران و عەرەبی هاوردە خراپه جێگه‌كانیان و زه‌وییه‌كان به‌ناوی ئه‌وانه‌وه كرا له‌رێی گرێبه‌سته‌وه" به‌وته‌ی نوێنه‌ری جوتیاره‌كان.
سه‌دان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و نیشته‌جێبون له سنوری خانه‌قین، كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، به‌وته‌ی لێپرسراوان و هاوڵاتیانی كورد، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عس له‌وان وه‌رگیراوه‌ته‌وه و دراوه‌ته به‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌بانه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌وه ره‌وانه‌ی شاره‌كه كراون.
له دوای روخانی رژێمی به‌عس له 2003، زۆربه‌ی خێزانه كورده راگوێزراوه‌كان گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و عه‌ره‌بی هاورده‌ش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی پێشتریان كرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردولا به‌پاره و زه‌وی قه‌ره‌بووكرانه‌وه.
محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی خانه‌قین له‌كاتی پێشوازی له جوتیاره ناڕازییه‌كان و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو به‌ڵێنی به جوتیاره‌كان دا ماف بۆ خاوه‌ن مافه‌كان بگه‌ڕێته‌وه و وتی "ئێوه خاوەنی شەرعی و یاسایی زەوییەكانن و مافتان پارێزراوە".
قایمقام ئاشكراشیكرد له‌گه‌ڵ پارێزگاری دیاله له‌وباره‌یه‌وه قسه‌یان كردووه و لیژنه‌یه‌كی كشتوكاڵیش له‌و پارێزگایه‌وه سه‌ردانی قه‌زاكه ده‌كات تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌پێی مادده‌ی 140 بكرێن.
به‌پێی ئامارێكی به‌شی زه‌ویی كشتوكاڵی له هۆبه‌ی كشتوكاڵی خانه‌قین بۆ (كه‌ركوك ناو)، له ساڵانی 1976 تا 2003 زیاتر له دوو هه‌زار گرێبه‌ستی زه‌ویی كشتوكاڵی بۆ هاوڵاتیانى عه‌ره‌ب كراوه، دوای پرۆسه‌ی راگواستنی هاوڵاتیانی كورد له‌و سنوره‌دا، ئه‌وه‌ش به تایبه‌ت له خانه‌قین، ناحیه‌كانی مه‌یدان و قۆره‌توو.
ئێوه خاوەنی شەرعی و یاسایی زەوییەكانن و مافتان پارێزراوە
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، جوتیارێكی ناڕازی خانه‌قینه و ده‌ڵێت له حكومه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه (1958-1963) ئه‌و زه‌وییانه كراوه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه و به‌ڵگه‌ی تاپۆیان هه‌یه، به‌ڵام له سه‌رده‌می به‌عس له‌وانه وه‌رگیراوه‌ته‌وه و تائێستاش نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ناویانه‌وه.
ئه‌و جوتیاره باسی له‌وه‌كرد زیاتر له ساڵێكه جوتیارانی عه‌ره‌ب كه پێشتر له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی ئه‌وان بون له سه‌رده‌می به‌عس ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه و گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكرێته‌وه، "بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت به‌رله‌وه‌ی ناكۆكی گه‌وره روبدات".
كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، ته‌نیا له خانه‌قین نیه، ساڵی رابردودا له كه‌ركوك و دوزخورماتووش سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، به تایبه‌ت له سنوری داقوق ئاڵۆزی و بارگرژیی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ساڵی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق داوای كاراكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری كرد، ئه‌وه‌ش له نوسراوێكیدا بۆ دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌ركوك، كه كێشه‌ی زۆرینه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان پێویسته له‌رێی ئه‌و مادده‌یه یه‌كلاییبكرێته‌وه.
قه‌زای خانه‌قین له باكوری پارێزگای دیاله، یه‌كێكه له ناوچه‌كانی جێناكۆك و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، له‌گه‌ڵ به‌شێك له عه‌ره‌ب و توركمان.