ده‌یان شۆفێری بارهه‌ڵگر كه نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له هه‌زار شۆفێر ده‌كه‌ن، له خۆپیشاندانێكدا داوایان له ئیداره‌ی كه‌ركوك كرد، رێگریكردنیان له بازگه‌كان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
ئه‌و شۆفێرانه له پێش جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له 21ی ئازاره‌وه رێگرییان لێده‌كرێت تێبپه‌ڕێن به بازگه‌كاندا، بۆیه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئازار خۆپیشاندانیان برده به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و دواتریش بینای پارێزگا.
فەرەج حازم، شۆفێرێکی بارهەڵگره به (کەرکوک ناو)ی وت "دەستی دەستییەکی زۆرمان پێدەکرێت و ناهێڵین به بازگه‌كاندا تێپه‌ڕین، ئەمە سێیەمجارە دێنە بەردەم بینای پارێزگا، پێشتر بۆ دەڕبڕینی ناڕەزایەتییەکانمان لەبەردەم فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان له شۆرا و گردبوینەوە، بەڵام ئه‌وان وتیان بابەتەکە لای لیژنەی ئەمنی پارێزگایە".
دەستی دەستییەکی زۆرمان پێدەکرێت و ناهێڵین به بازگه‌كاندا تێپه‌ڕین
وتیشی "هەمومان خاوەن خێزانین و بژێوی ژیانمان لەسەر ئەو بارهه‌ڵگرانه‌یه، بۆیە داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەنگمانەوە بێن".
له‌ئێستادا شۆفێره‌كان، ئۆتۆمبێله‌كانیان له پشتی بازگه سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه داناوه و چاوه‌ڕێی بڕیاری ئیداره ده‌كه‌ن بۆ تێپه‌ڕبون.
پێشتر ئه‌و شۆفێرانه نوسراوی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌ركوكیان پێ‌بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن بازگه‌كانه‌وه لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
عەمار جاسم، شۆفێرێکی تری بارهه‌ڵگره، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئەم کێشەیە تەنیا بۆ خەڵکی پارێزگای کەرکوکە، واتا ئەو شۆفێرانەی خەڵکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاكانی تری عیراقن به‌ئاسانی به بازگه‌كاندا تێده‌په‌ڕن".
عەقید حسێن فازیڵ، لێپرسراوی راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی كه‌ركوك، كه سه‌رپه‌رشتی بازگه‌كان ده‌كه‌ن، جه‌ختیكرده‌وه "کێشەی ئەو شۆفێرانەی لای خودی پارێزگاری کەرکوک و لیژنەی ئەمنی پارێزگایە، بۆیە ئێمە لاریمان لە هاوکاریکردنیان نییه".
کێشەی ئەو شۆفێرانەی لای خودی پارێزگاری کەرکوک و لیژنەی ئەمنی پارێزگایە
رائید نایف، سکرتێری لیژنەی ئەمنی پارێزگای كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆبونەوەیەکی فەرمی لە نێوان راکان سەعید، پارێزگاری کەرکوک به‌وه‌كاله‌ت و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە و گرتنەبەری رێکارەکان و چارەسەرکردنیان".
لە سەردەمی نەجمەدین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی کەرکوک، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر هه‌مان كێشه‌یان هه‌بوو، بەڵام دواتر هه‌مویان نوسراوی ئیداره‌ی كه‌ركوكیان بۆ كرا‌و به ئاسانی به بازگهاندا هاتوچۆیان ده‌ركرد.