هاوپەیمانیی نیشتیمانی داوای دورخستنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات له شاری كه‌ركوك و لهگهڵئهوهدایه دۆسییه‌ی ئه‌منی راده‌ستی هێزێك بكرێت كه هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌خۆبگرێت، ئه‌وه‌ش له پڕۆژهیهكیاندا كه بڕیاره بیده‌نه ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارێزگاكه.
کامیل جەلال، كارگێڕی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی، له لێدوانێكیدا كه ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی بڵاویكردۆته‌وه، جه‌ختده‌كاته‌وه "له پڕۆژه‌كه‌دا داوامانکردووه، مرۆڤ بکرێتە سەنتەری کاری لایەنە سیاسییەکان لە کەرکوک بە بێگوێدانە نەتەوە، دین و رەگەز... هه‌روه‌ها داوادەکەین هێزە چەکدارەکان لە که‌رکوک بچنهدەرەوە و ئەمنییەتی شارەکە بسپێردرێت بە پۆلیسی کەرکوك یان به هێزێك کە لە ته‌واوی پێکهاتەکانی شارەکە پێکهاتبێت و هیچ لایەنێک پەراویزنەخرێت".
"داوامانکردووه هەوڵی تەواوبدرێت و تواناکان یەکبخرێن بۆ پاراستنی کەلتوری فرەیی کەرکوکییەکان و شوێنە مێژوییەکانی شاره‌كه"، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌پێی پڕۆژه‌كه كه كامیل جه‌لال جه‌ختیلێكرده‌وه.
هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی، پێشتر له‌ژێر ناوی هاوپه‌یمانی بۆ بۆ دیموكراسیی و دادپه‌روه‌ری، به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقی كرد له ئایاری 2018هو دوو كورسی به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ناوه‌كه‌ی بۆ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی گۆڕدرا و ئارام قادر وه‌كو سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه دانرا.
کارگێڕی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی له لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختیكردۆته‌وه "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەزوترین کات بە پێویست دەزانین".
داوای پێکهێنانی قەوارەیەکی سیاسی هاوبەشیشی كرد لە نێوان ته‌واوی لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکوک، ئه‌وه‌ش لە پڕۆژەکەیاندا بۆ كه‌ركوك جێگیركراوه.