هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هێزه‌كانی نزیك له پارتی كرێكاران (په‌كه‌كه) له شنگال، تۆمه‌تبارده‌كرێن به ده‌ستتێوه‌ردان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی میری ئێزیدیان و له‌نێو خودی بنه‌ماڵه‌شدا، ناكۆكی هه‌یه و به‌هۆیه‌وه دیاریكردنی كه‌سێك په‌كیكه‌وتووه.
ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی هه‌یه
عامر مه‌حمود، وته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی میری ئێزیدیان له لێدوانێكدا بۆ (که‌رکوک ناو)، جه‌ختیكرده‌وه "سێ هێز؛ پارتی، یه‌كێتی و په‌كه‌كه، به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی ده‌ستیان خستۆته ناو پرۆسه‌ی دانانی میری ئێزدییان، خودی بنه‌ماڵه‌ی میر-یش تائێستا له‌سه‌ر یه‌ك كاندید رێكنه‌كه‌وتن".
"من نازانم یه‌كێتیی و پارتی پشتگیریی كام له كاندیده‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام توشی سه‌رسوڕمان بوین نازانین بۆچی هێزه‌کانی نزیك له په‌که‌که له شنگال پشتگیریی له عسمه‌ت ته‌حسین به‌گ – كوڕی میری كۆچكردوی ئێزیدیان- ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و خۆی كاندید نه‌كردووه"، وته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی میر وایوت.
هه‌ریه‌كه له حازم ته‌حسین به‌گ – کوڕی میر ته‌حسین به‌گ-، کامیران خه‌یری به‌گ، شێرزاد فاروق به‌گ، هه‌رمان میرزا به‌گ، سالم نه‌جمان به‌گ، میران سه‌باح جاسم به‌گ، ئه‌و شه‌ش کاندیده‌ن که ده‌یانه‌وێت ببن به میری ئێزیدیان. هه‌مویان خه‌ڵکی ناحییه‌ی باعه‌درێ سه‌ر به قه‌زای شێخانن و له بنه‌ماڵه‌ی می‌رن، هیچ كام له‌وان ئاماده‌نین بكشێنه‌وه.
هه‌رمان میرزا به‌گ، یه‌كێك له كاندیده‌كان و برازای میر ته‌حسین به‌گ، به (که‌رکوک ناو)ی وت "ئێمه به‌ڵگه‌مان هه‌یه له‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی هه‌یه بۆ دیاریكردنی میر".
ئێمه به‌ڵگه‌مان هه‌یه له‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی هه‌یه بۆ دیاریكردنی میر
نمونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه "یه‌کێتیی نیشتیمانی ده‌یه‌وێت حازم کوڕی گه‌وره‌ی میر ته‌حسین به‌گ ببێته میری ئێزیدییان و پشتگیری له حازم و عسمهتی برای ده‌كه‌ن... پێموایه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی میر لای ئه‌و دوو كه‌سه بمێنێته‌وه... یه‌کێتی ده‌یه‌وێت عسمه‌ت و حازم بۆ لای خۆ رابکێشێت".
به‌ڵام هه‌رمان نه‌یویست هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه بكات له شنگال، وه‌ك ئه‌وه‌ی وته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی میر ئاماژه‌ی بۆ كرد.
له 28ی کانونی دوه‌می 2019 ته‌حسین سه‌عید به‌گ میری ئێزدییان له عیراق و جیهان، دوای مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا کۆچی دواییکرد.
له 5ی شوباتی ئه‌مساڵدا، له سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی، ته‌حسین به‌گ له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌که‌یدا له قه‌زای شێخان له‌ده‌ستی نه‌ینه‌وا به‌خاکسپێردرا و بڕیاربوو دوای چله‌ی مردنی، كه سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ده‌كرد، جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ شوێنه‌كه‌ی له‌نێو بنه‌ماڵه‌كه‌ی دیاریبكرایه.
بنه‌ماڵه‌ی میر رێكناكه‌ون
هه‌رمان میرزا به‌گ، یه‌كێك له كاندیده‌كان بۆ میری ئێزیدیان وتی "هه‌ندێك لێکتێنه‌گه‌یشتن له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی میردا هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنی میری ئێزیدیان و دانانی ده‌ستورێکی نوێ بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کانی میر، هه‌ندێک که‌س له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی میر ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێک بۆ خویان بێت و هه‌ندێک یاسای ئایینی ئێزیدی بشکێنن، ئه‌مه‌ش جێگای قبوڵکردن نییه، بۆیه ئه‌م پرسه دواکه‌وتووه".
زیاتر وتی "تا هه‌موو بابه‌ته‌کان یهکلایینهکرینهوه هیچ که‌سێک نابێت به میری ئێزیدیان".
پێشتر عامر مه‌حمود، وته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی میر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بۆ چارەسەری پرسی دانانی میر، بنەماڵەی میر پێکەوە پێشنیاری ئەوەیان کردووە كه پۆستی گرنگ به كاندیده‌كان بدرێت، یەکێک ببێتە جێگری یەکەمی میر، یەکێکی تر ببێتە جێگری دووەمی میر، یەکێک ببێتە بریكاری میر، كاندیدێكی تر ببێتە سەرۆکی جڤاتی بنه‌ماڵه‌ی میر، كاندهكهی تریش نوێنه‌ری میر بێت له ئه‌وروپا".
به‌ڵام سێشه‌ممه 26ی ئازار، هه‌رمان میرزا به‌گ، یه‌كێك له كاندیده‌كان، وتی "ئه‌وانه‌ی خۆیان کاندیدکردووه هه‌ر یه‌کێکیان ده‌یانه‌وێت روڵێکیان پێبدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌س له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی میر ئه‌م بیرۆکه‌یه‌یان پێ قبوڵ نییه و ده‌ڵێن ئێمه هه‌موو شتێک به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و پێویستمان به هیچ که‌سێک نییه و هه‌وڵی خۆ فه‌رزكردن ده‌ده‌ن".
"ئێمه پێیانده‌ڵێن وه‌رن پێکه‌وه کۆبینه‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌شبکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ک رازی نابن و به ئێمه ده‌ڵێن خۆتان بکشێنه‌وه له کاندیدکردن"، هه‌رمان وایوت و جه‌ختیشیكرده‌وه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکشێمه‌وه و ئێمه‌ش به‌شدارده‌بین له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی میر، نه‌ک ته‌نیا له ده‌ستی هه‌ندێک که‌سدابێت".
پێیانده‌ڵێن وه‌رن پێکه‌وه کۆبینه‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌شبکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ک رازی نابنههڵبژاردنی میر چۆنه؟
پێگه‌ی میر له نێو ئێزیدییه‌كاندا، له نێو هه‌مان بنه‌ماڵه‌دا بووه و ده‌بێته نوێنه‌ری ئه‌و پێكهاته‌یه له ئاستی جیهان، له دوای ئه‌ویش باباشێخ، وه‌كو مه‌رجه‌عی دینی ئێزیدیی له روی ئایینه‌وه كاره‌كان راییده‌كات.
پێشتر سعود مستۆ، راوێژكاری جڤاتی روحانی ئێزیدییان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "قۆناغی یه‌كه‌م؛ بنه‌ماڵه‌ی میر كه‌سێك یاخود دوو یان سێ كه‌س هه‌ڵده‌بژێرن، دواتر جڤاتی روحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ئێزیدییان پێكه‌وه بڕیار له‌سه‌ر كه‌سێك ده‌ده‌ن، پێشتریش میر ته‌حسین به‌گ به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵبژێردراوه".
ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی ئێزیدییان له جڤاتی روحانی و سه‌رۆكی جڤات (میر)، بابه شێخ، شێخی وه‌زیره و سه‌رۆكی قه‌والان پێكهاتوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له ده‌زگاكه‌دا ئه‌ندامن و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌و پێكهاته‌یه ده‌رده‌كه‌ن.
مستۆ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه "چه‌ندین ساڵه به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی میر ته‌حسین به‌گ كوڕه گه‌وره‌كه‌ی میر حازم ته‌حسین وه‌كیلی میره و كاروباره‌كانی ئێزیدییان به‌رێوه‌ده‌بات، دوای كۆچكردنی میریش حازم ته‌حسین كاروباره‌كانی ئێزیدییان به‌رێوه‌ده‌بات تا كه‌سێك ده‌بێته میر".
به‌ڵام عامر مه‌حمود، وته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی میر ته‌حسین به‌گ، وتی "بنه‌ماڵه‌ی میر هێشتا له‌نێو خۆیاندا رێكنه‌كه‌وتون، تا ئه‌وانیش رێكنه‌كه‌ون كه‌س نابێته میر و له ئێستادا هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی میر".