قایمقامی شنگال راپۆرتێكی هه‌شت خاڵی وه‌ك چاره‌سه‌ری قه‌یرانی شنگال ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات، له‌نێویاندا داوای پێكهێنانی هێزی ئێزیدخان ده‌كات كه له 10 هه‌زار چه‌كدار كه‌متر نه‌بێت و ئه‌ركی پاراستنی قه‌زاكه بگرنه‌ئه‌ستۆ.
ئه‌و راپۆرته، هه‌فته‌ی رابردوو، درایه‌ده‌ست فه‌ریق یه‌كه‌می روكن عوسمان خانمی، سوپاسالاری عیراق، كاتێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه) و سوپای عیراق، سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كرد.
فه‌هد حامد، قایمقامی قه‌زای شنگال، به (که‌رکوک ناو)ی وت "سوپاسالار کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی ئه‌نجامدا، به ئاماده‌بونی لێپرسراوانی سه‌ربازیی و ئیداریی ناوچه‌که، گفتوگۆی بارودۆخی شنگال کرا له هه‌موو رویه‌که‌وه... ئێمه ئه‌وه‌مان به ده‌رفه‌ت زانیی و راپۆرتێكی هه‌شت خاڵیمان ئاراسته‌ی ناوبراو كرد، بڕیاره ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی بكات".
به‌پێی راپۆرته‌كه، قایمقامی شنگال داوای كردووه، هێزێکی ئێزیدخان پێکبهێنرێت که له 10 هه‌زار چه‌كدار که‌متر نه‌بیت، ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی قه‌زاكه له‌ڕوی ئه‌منییه‌وه.
هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان به‌رده‌وامبێت و به‌زوترین كات دۆسییه‌ی داگیرکردنی شنگال به فه‌رمی بکرێته‌وه و تاوانباران سزابدرێن.
به‌زوترین كات دۆسییه‌ی داگیرکردنی شنگال به فه‌رمی بکرێته‌وه و تاوانباران سزابدرێن
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌روازه‌ی سنوری نێوان سوریا و شنگال به فه‌رمی بکرێته‌وه و ئه‌و کێشانه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو له نێوان سوپای عیراق و هێزه‌کانی نزیك له په‌که‌که دروستبون نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه.
به‌پێی خاڵێكی تری راپۆرته‌كه، قایمقامی شنگال داوایكردووه ژوری هه‌واڵگری له قه‌زاكه دابمه‌زرێت و سه‌ر به حكومه‌تی عیراق بێت. ئه‌و که‌سانه‌شی ده‌ستیان له کۆمه‌ڵکوژیی ئێزیدییه‌کان هه‌یه دادگاییبكرێن، ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندییان به چه‌کدارانی داعشه‌وه کردووه سزابدرێن.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی نێو راپۆرته‌كه، قایمقامی شنگال جه‌ختیكرده‌وه "هیوایه‌کی باشمان هه‌یه که به‌غدا به‌دواداچون بۆ کێشه‌کانی شنگال ده‌کات و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی داواکارییه‌کانی ئێمه ده‌دات".
قه‌زای شنگال، به دۆخێكی ئیداریی و ئه‌منی باش‌دا تێپه‌ڕنابێت، به‌هۆی فره‌یی و جۆراوجۆری هێز، ناكۆكی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند له پرسی پۆسته حكومییه‌كانی قه‌زاكه و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی.
هه‌روه‌ها 17ی ئازار پێكدادان له نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)و سوپای عیراق رویدا‌و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س له هه‌ردوولا كوژران.
ئیداره‌ی شنگال، له راپۆرته‌كه‌یاندا بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، داوایانكردووه په‌له‌بکرێت له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی قه‌زاكه و پڕۆژه خزمه‌تگۆزارییه‌كان ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ی زیاتر.