كاندیدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له جێی ئه‌ڵماس فازڵ، وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌وه‌ش به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوای كشانه‌وه‌ی كاندیدێكی حزبی شیوعی له‌و پۆسته هه‌رچه‌نده به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه مافی خۆی بوو.
له ئایاری ساڵی رابردودا ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كوتله‌ی برایه‌تی وه‌كو كاندیدی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی سه‌ركه‌وت بۆ په‌رله‌مانی عیراق، له‌وكاته‌شه‌وه جێگاكه‌ی له ئه‌نجومه‌ن به به‌تاڵی مایه‌وه تا له چه‌ند رۆژی رابردوودا، پڕكرایه‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كێتی له لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند له جێی ئه‌ڵماس فازڵ كاندیدێكی تر به‌ناوی عوسمان محێدین (كانديدى ژماره 35 له لیستی برایه‌تی) ده‌ستبه‌كاربووه، دوای ناردنی ناوه‌كه‌ی بۆ كۆمسیۆن و گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو دانانی ئه‌و كاندیده به‌پێی ریزبه‌ندی لیستی برایه‌تی بووه دوای كشانه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی كاندیدێكی حزبی شیوعی.
به‌وته‌ی عه‌سكه‌ری له‌ئێستادا ئه‌ندامه نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن سوێندی یاسایی خواردووه و ده‌ستبه‌كاربووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو) عوسمان محێدین ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتییه و ده‌رچوی ئاماده‌یی پیشه‌سازییه.
جه‌مال مه‌ولود، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بۆ كاروباری دارایی به (كه‌ركوك ناو)ی وت كه عوسمان محێدین سوێندی یاسایی خواردووه و فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونی بۆ ده‌ركردووه.
به‌پێی ریزبه‌ندیی كوتله‌ی برایه‌تی، كاندیدێكی حزبی شیوعی كوردستان كه به‌ڕه‌گه‌ز توركمانه، له پێش بوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه به‌ناوی مه‌هه‌ستی ناز وه‌هبی و ریزبه‌ندییه‌كه‌ی ژماره 33 بوو، به‌ڵام پاشه‌كشه‌ی كرد به‌هۆی ته‌مه‌ن و خانهنشینبونییهوه وه‌ك فه‌رمانبه‌ری پارێزگا.
به‌ر له دانانی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی، حەسیب ئەحمەد كاندیدی ژمارە 34 لە لیستی برایەتی و حزبی سۆسیالیست پۆسته‌كه‌ی به مافی خۆی ده‌زانی و سیی ڤی پێشكه‌شكرد.
(كه‌ركوك ناو) هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به حه‌سیب ئه‌حمه‌ده‌وه بكات به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بون.
ئەنجومەنی پارێزگا كە لە 41 ئەندام پێكدێت، 26 ئەندامی لە لیستی برایەتییە (كورد)، توركمان بە هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننە نۆ ئەندام و پێكهاتەی عەرەبیش شەش ئەندامیان هەیە.
له نێو كوتله‌ی برایه‌تیدا، پارتی خاوه‌نی زۆرترین ئه‌ندامه، به‌دوای ئه‌ودا یه‌كێتی و ئینجا یه‌كگرتوی ئیسلامی دێت.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دانیشتوانی كه‌ركوك.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، زیاتر له ساڵێكه دانیشتنه‌كانی په‌كیكه‌وتووه به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی و ناكۆكی حزبه‌كانی تر له‌سه‌ر چه‌ندین پرس، له نێویاندا پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان، ئه‌وه‌ش دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك و پێشمه‌رگه كشانه‌وه، له‌ئه‌نجامی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ریفراندۆم.