حزبه كوردییه‌كانی قه‌زای دوزخورماتوو، له‌نێو خۆیاندا یه‌كتر به رێكنه‌كه‌وتن تۆمه‌تبارده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و چوار پۆسته باڵایه‌ی كه بڕیاره پێیانبدرێت، له نێویاندا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس.
حزبه كوردییه‌كان له كۆبونه‌وه‌یه‌كیاندا 7ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ كه له دوزخورماتوو به‌ڕێوه‌چوو، تاوتوێی كاندیده‌كانیان كرد بۆ پۆسته‌كانی بەڕێوەبەرى پۆلیس، پەروەردە، شارەوانى و بەڕێوەبەرى ڤێتەرنەرى قه‌زاكه، كه به‌پێی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر به‌ر كورد كه‌وت، به‌ڵام تائێستا هیچ یه‌كێك له‌و پۆستانه‌یان به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
بورھان ئەمین، لێپرسراوی مه‌كۆی گۆڕان لە قه‌زای دوزخورماتوو، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لایەنە کوردییەکان لەنێو خۆماندا ھێشتا رێکنەکەوتوین له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیده‌كان، ھەرچەندە بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه لەگەڵ قایمقام رێککەوتوین و ناوەکانمان ناردووه".
لایەنە کوردییەکان لەنێو خۆماندا ھێشتا رێکنەکەوتوین له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیده‌كان
"ئەوان (ئیداره‌ی قه‌زاكه) ده‌ڵێن لەگەڵ یەکێتی قسەدەکەین، یەکێتیش کەمتەرخەمه و تائێستا نەیتوانیوە كۆبونه‌وه رێكبخات، لایه‌نی بەرامبەریش کە تورکمانە داوادەکات ئەو پۆستانە بدرێت به کەسانی شیاو، بۆ ئەوەی دوبارە گرژیی و ئاڵۆزی لە شارەکە دروستنەبێت"، بورهان وایوت.
فەرمان عه‌بدڵا، لێپرسراوی یەکگرتووی ئیسلامی لە دوزخورماتوو، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا کەس بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشاننەکراوە، بەشێکی کەمتەرخەمی لایەنە کوردییەکانە و رێكناكه‌ون".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئیداره‌ی قه‌زاكه داوا له‌لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كات بێنه‌پێشه‌وه و سیڤی كاندیده‌كان پێشكه‌شبكه‌ن، "به‌ڵام هێشتا ئێمه وه‌كو كورد له‌نێو خۆماندا رێكنه‌كه‌وتوین".
له كۆی 32 پۆستی قه‌زای دوزخورماتوو، كورد ته‌نیا سێ پۆستی به‌ده‌سته‌وه‌یه، چونكه به‌هۆی روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 چه‌ند پۆستێكی گرنگی له‌ده‌ستدا له‌نێویاندا پۆستی قایمقام.
سەردار ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی قه‌زای دوزخورماتوو له پشكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "قایمقام پێشتر پێشنیاری ئه‌و پۆستانه‌ی بۆ كورد كردووه، بەڵام دەنگیان نییە و تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێکیان نەداوە".
وتیشی "ئێمە کەسی شیاومان دەستنیشانکردووە بۆ پۆستەکان و چاوەڕێی وه‌ڵامی ئەوانین".
پێشتر هێمن نوری، لێپرسراوی كۆمیته‌ی حزبی شیوعی كوردستان، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "وەکو هاوسەنگییەك لە دابەشکردنى پۆستەکان، داواى پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى قەزاکەمان کرد، به‌ڵام ئەوان (توركمان) رازى نەبون و پیانڕاگەیاندوین کە لە برى ئەو پۆستە، چوار پۆستی ترتان پێده‌ده‌ین".
كورد ئێستا هه‌ریه‌كه له پۆسته‌كانی، به‌ڕێوه‌به‌ری وەقفی سوننی، نەخۆشخانە و کشتوکاڵی لایه و به وه‌رگرتنی ئه‌و چوار پۆسته‌ی تر، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هاوسه‌نگی له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بۆ قه‌زاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه.