له پێشنیاره‌كانی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه‌ركوك به‌شداری پرۆسه‌كه بكات و داواشكراوه، كورسییه‌كی كۆتا بۆ پێكهاته‌ی كاكه‌یی له‌و سنوره ته‌رخانبكرێت.
هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، چه‌ند مانگێكه له‌رێی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و بڕیاره دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان بدرێت.
ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت یاساكه گۆڕانكاری زۆری تێدا كراوه و به‌شێكیان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه پێشنیاركراوه.
به‌پێی هه‌مواره پێشنیاركراوه، پارێزگای كه‌ركوكیش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات، كه 14 ساڵه به‌هۆی ناكۆكی نێوان پێكهاته‌كانه‌وه له‌و پرۆسه‌یه بێبه‌شه.
له‌سه‌دا 20ی کاندیده‌کان ده‌توانرێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی په‌یمانگا و ئاماده‌ییه‌کان بن
ئه‌ڵماس فازڵ وتی "له دوو مادده‌دا پێشنیارى ئه‌وه‌مان کردوه زۆرینه‌ى کاکه‌ییه‌کان كه له سنورى شارى که‌رکوکن کورسیه‌کیان بۆ دابنرێت له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک".
پێكهاته‌ی كاكه‌ییه‌كان، له ته‌واوی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا كورسی كۆتایان نیه، جگه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه هێشتا پێكنه‌هێنراوه.
"وه‌ك لیژنه‌ی یاسای ڕێکكهوتوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی کاندیده‌کان دوو هێنده‌ی ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان بێت، كاندید خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانکۆ بن و له‌سه‌دا 20ی کاندیده‌کانیش ده‌توانرێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی په‌یمانگا و ئاماده‌ییه‌کان بن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ده‌ڵێت له گۆڕانكارییه‌كانی تردا جه‌ختكراوه‌ته‌وه نابێت ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له چوار ساڵ زیاتر بێت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كانی تر له ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌شدارده‌بن.
هه‌رچه‌نده پێشتر كانونی یه‌كه‌می 2018 بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دانرابوو، به‌ڵام له‌و واده‌یه ئه‌نجامنه‌دراوه و له ئێستادا كۆمسیۆن ئاماده‌كاری ده‌كات له تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه به‌رێوه‌بچێت، كه هێشتا په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ئه‌و واده‌یه‌شی نه‌كردووه.
رزگار حاجى حەمە، ئەندامى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان له عیراق پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه به‌نوسراو رۆژی 16ی تشرینی دووه‌می 2019مان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاریكردووه، بەڵام دوابڕیار لە دەسەڵاتى ئەنجومەنى وەزیرانى عیراقدایە".
بۆ دوابڕیار له هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆن چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مانه، تا هه‌مواری یاساكه بكاته‌وه.
ائێستا ته‌نیا پێشنیار کراوه له مانگى تشرینى دووه‌می 2019 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مان ده‌ڵێت له به‌شێكی تری گۆڕانكارییه پێشنیاركراوه‌كاندا هاتووه نابێت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له 10 كه‌س كه‌متر و 35 زیاتر بێت، بۆ هه‌ر 200 هه‌زار كه‌سیش له سه‌روو ملیۆنێك كه‌سه‌وه یه‌ك كورسی زیاد ده‌كرێت.
ئه‌ڵماس فازڵ وتی "تائێستا ته‌نیا پێشنیار کراوه له مانگى تشرینى دووه‌می 2019 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت و حکومه‌ت بڕیارى له‌سه‌ر نه‌داوه".
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دانیشتوانی كه‌ركوك.