خاوه‌نی دورگه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ و كوڕه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ش به‌پێی لێدوانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
نه‌جم جبوری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا و جێگری شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو 29ی ئازار، له پۆستێكیدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ده‌ستگیركردنی عوبێد ئیبراهیم عه‌لی خاوه‌نی دورگه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ و كوڕه‌كه‌ی (ره‌یان عوبێد ئیبراهیم) راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له شاری هه‌ولێر.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، له راگهیهنراوێكیاندا كه كه‌ناڵه‌كانی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكردۆته‌وه، جهختدهكهنهوه له ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی دورگه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ و كوڕه‌كه‌ی، كه به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی نقومبونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی روباری دیجله له موسڵ داده‌نرێن.
ئه‌و به‌له‌مه ئێواره‌ی 21ی ئازار (یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز)، له روباری دیجله نقوومبوو، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س خنكان و هێشتاش ته‌رمی زۆرینه‌ی قوربانیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچونێكی (كه‌ركوك ناو)، به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ، دروستكراویی ناوخۆیی بوو و به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌مابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سێ هێنده‌ی توانای خۆی خه‌ڵكی هه‌ڵگرتووه، بۆیه یه‌كێك له راگره‌كانی به‌له‌مه‌كه پچڕاوه و نقوم بووه.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی گه‌شتیاران بۆ سه‌ره به‌له‌مه‌كه نیشانده‌دات له دورگه‌ی گه‌شتیاری ئوم ره‌بیعه‌ین له شاری موسڵ 287 كه‌س سه‌رده‌كه‌ون له نێویاندا زۆرینه ژن و منداڵ.
له‌و ژماره‌یه كه له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه بوون، تائێستا ته‌رمی 97 كه‌س ده‌رهێنراوه‌ته‌وه و له سه‌روبه‌ندی روداوهكهشدا نزیكه‌ی 60 كه‌س رزگاركران به‌ر له‌وه‌ی بخنكێن، به‌ڵام ئه‌وانیتر بێسه‌روشوێنن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نه‌ینه‌وا بۆ (كه‌ركوك ناو).