هاوڵاتییه‌ك كوژرا و یه‌كێكی تریش برینداربون، ئه‌وه‌ش له هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار بۆ سه‌ر گوندێكی سنوری قه‌زای داقوق له باشوری كه‌ركوك، كه هێزه ئه‌منییه‌كان به داعش ناویان ده‌به‌ن و ده‌ڵێن نزیكه‌ی 30 چه‌كداربون.
ئه‌و هێرشه كاتژمێر یه‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی ئازار كرایه سه‌ر گوندی محه‌مه‌د خورشید، له باشوری خۆرئاوای داقوق و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك روبه‌ڕوبونه‌وه له نێوان خه‌ڵكی گونده‌كه و پۆلیسی فیدراڵی دژ به چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامبووه.
ئومێد حسێن، فه‌رمانده‌ی فەوجى کاکەیی حه‌شدی شه‌عبی لە سنورى قەزاى داقوق بە (کەرکوک ناو)ی وت "به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه ئه‌وانه چه‌كداری داعش بون، گوندی محه‌مه‌د خورشیدیان كردۆته ئامانج و روبەڕوبونەوەی توند دروستبوە لە نێوان خه‌ڵكی گونده‌كه و چه‌كدارانی داعش، به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌كی گونده‌كه کوژرا دانەیەکى تریش برینداربووه کە هەردوکیان بران و دانیشتووی گونده‌كه‌ن".
روبەڕوبونەوەی توند دروستبوە لە نێوان خه‌ڵكی گونده‌كه و چه‌كدارانی داعش
چه‌كداره‌كان خاڵێكی پۆلیسی فیدراڵییان هه‌ر له نزیك گونده‌كه كردۆته ئامانج و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش رویداوه، هه‌ر به‌وته‌ی ئومێد حسێن، كه جه‌ختیكرده‌وه پۆلیسی فیدراڵی به‌هانای خه‌ڵكی گونده‌كه‌وه چون.
"بۆ یەکەمجارە لە دواى ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، داعش چەکى قورس له شه‌ڕه‌كانی له سنوری كه‌ركوك به‌كاربهێنێت، له‌وانه هاوه‌ن و ئارپیجی... پۆلیسی فیدراڵی نەبوایە دەستیانبەسەر گوندەکەدا ده‌گرت و كاره‌سات دروستده‌بوو"، فه‌رمانده‌كه‌ی فەوجى کاکەیی لە سنورى قەزاى داقوق وایوت.
له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی به‌پێی مه‌زنده‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و پۆلیسی فیدراڵی نزیكه‌ی 30 چه‌كداربون.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر "چه‌کدارانى داعش" لە هێرشێکدا بۆ سه‌ر هه‌مان گوند كه‌سێكیان لێ كوژراو ته‌رمه‌كه‌ش كه‌وته ده‌ست خه‌ڵكی گونده‌كه.
ئومێد حسێن پێیوایه "ئەم هێرشە له تۆڵه‌ی كوشتنی ئه‌و چهكدارهیان بووه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له كۆتایی 2017ه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق، كۆتاییهاتنی داعشی له عیراق راگه‌یاند.