به بڕیاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیای IQ بۆ ئینته‌رێت له خانه‌قین راگیرا و به‌هۆیه‌وه له‌سه‌دا 75ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌و خزمه‌تگوزارییه بێبه‌شبون.
ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌كه 28ی ئازار چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه خزمه‌تگوزارییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یاندبووه قه‌زای خانه‌قین، كه به‌پێی بڕیارێكی پێشوی ده‌سته‌كه رێگه‌پێدراو نییه.
محه‌مەد مستەفا، خاوەن سەنتەری دابەشکردنی ئینتەرنێت له خانه‌قین، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی خانه‌قین خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیای IQ به‌كارده‌هێنن كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته قه‌زاكه، به‌ڵام حکومەتی ناوەندی خزمەتگوزارییەکانی راگرت".
"بەهۆی راگرتنی خزمەتگوزارییەکانی ئه‌و کۆمپانیایه و به‌پێی خه‌مڵاندنی ئێمه نزیكه‌ی له‌سه‌دا 75ی به‌كارهێنه‌ران له خانه‌قین له خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت بێبه‌شبون"، به‌وته‌ی محه‌مه‌د مسته‌فا.
به‌پێی خه‌مڵاندنی ئێمه نزیكه‌ی له‌سه‌دا 75ی به‌كارهێنه‌ران له خانه‌قین له خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت بێبه‌شبون
خاوەنی کۆمپانیایەکی تری دابەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، کە له‌ترسی كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستانه‌وه بۆ قه‌زای خانەقین و ناوچەکانی تر، به بڕیاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق رێگه‌پێدراو نییه و به قاچاخ داده‌نرێت، بۆیه كاره‌كانی راگیراون".
خانه‌قین له‌ڕوی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه و ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق.
ئه‌و خاوه‌نی كۆمپانیایه وتیشی "بڕینی خزمەتگوزارییەکان بۆ فشار دروستکردنە بۆ سەر خاوەنی سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، لەپێناو ئەوەی کە خاوەن سەنتەرەکان خزمەتگوزاری ئینتەرنێت له كۆمپانیای IQی به‌غدا بكڕن، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
بڕینی خزمەتگوزارییەکان بۆ فشار دروستکردنە بۆ سەر خاوەنی سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ئینتهرنێتیهی له هه‌رێمی كورسدتانهوه گه‌یه‌ندرابووه خانه‌قین نرخه‌كه‌ی سێ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌غدا هه‌رزانتره و خواستی زیاتری له‌سه‌ره.
به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، خزمه‌تگوزاریی ژماره‌یه‌ك هێڵی ئینته‌رنێتی هه‌رێمی كوردستان له قه‌زای خانه‌قین و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك به‌رده‌ستبون، وه‌كو هێڵەکانی فاستلینک، نەورۆز تلیکۆم، به‌ڵام هه‌ر به‌پێی بڕیاری ده‌سته‌كه راگیراون.
ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیشوكاری هاوڵاتیان دروستكردووه.
كاویان تاڵیب (25ساڵ)، دانیشتوی خانەقینە و كارمه‌ندی رێكخراوێكی خۆجێی قه‌زاكه‌یه، ده‌ڵێت زۆربەی سەنتەر و رێكخراوه‌كان گرفتیان بۆ دروستبووە، ئه‌وه‌ش بەهۆی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌وه.
"من رۆژانه پێویستم به به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته، دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژ گرفتم بۆ دروستبوو، رۆژی سێیه‌م ناچاربوم ئامێرێکی ئینتەرنێتی مای فای لە یەکێک لە کۆمپانیاکان بکڕم بۆ به دەستهێنانی ئینتەرنێت"، كاویان وایوت.
له‌ئێستادا تەنیا خزمەتگوزاریی ئەو هێڵانە لە خانەقین کاردەکەن کە مۆڵەتیان لە حکومەتی ناوەندی هه‌یه.