زیاتر له 48 گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له كه‌ركوك بێ ئاو ده‌بن، دوای راوه‌ستانی ته‌واوه‌تی پرۆژه‌ی ئاوی یه‌كگرتوو، به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و دروستبونی قوڕ و لیته.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پرۆژهكانیی ئاوی یه‌كگرتوی شاره‌كه و دوبس به ته‌واوی راوه‌ستاون، دوابه‌دوای بارانبارین، كه بۆته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه و دروستبونی قوڕ و لیته‌ی زۆر.
مه‌روان عانی، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه حكومییه‌كان له دیوانی پارێزگای كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێدانی ئاوی خواردنه‌وه له‌مكاته‌دا به هاوڵاتیانی زیانی زۆریان پێده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه بڕیاردرا به راگرتنی دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كاندا، دوای وه‌ستاندنی پرۆژه‌ی ئاوی یه‌كگرتوو".
راگرتنی كاركردنی پرۆژه‌كه، به‌وته‌ی عانی، به ئامانجی ئه‌وه‌یه ماتۆڕ و موزهخهكان زیانیان پێنه‌گات، به‌هۆی زۆری ئه‌و قۆڕ و لیته‌یه‌ی له ئه‌نجانی بارانبارینه‌وه دروستبووه.
پرۆژه‌ی ئاوی یه‌كگرتووی كه‌ركوك، ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی عه‌مه‌ل شه‌عبی له كیوان، له باكوری پارێزگاكه، كه پێویستی زۆرینه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان له ئاوی خواردنه‌وه دابینده‌كات.
عانی رونیكرده‌وه "پرۆژه‌ی ئاوی یه‌كگرتوو 48 گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی نیشته‌جێبونی لێی سودمه‌ند ده‌بن، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ش بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه چه‌ند كاتژمێرێكی ده‌وێت، دوای نه‌هێشتنی ئه‌و قوڕ و لیته‌یه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا كۆبۆته‌وه و له روباری زابه‌وه دێت، كه شاده‌ماری دابینكردنی ئاوی پرۆژه‌كه‌یه".
لانیكه‌م هه‌فته‌یه‌كه شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه لافاو له زۆرینه‌ی ناوچه‌كان دروستبووه و زیانی ماددی به هاوڵاتیان و ئاواره‌كانیش گه‌یاندووه.
له‌باره‌ی پرۆژه‌ی ئاوی دوبزه‌وه كه به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه قوڕ و لیته‌ی تێدا كۆبۆته‌وه، لێپرسراوه‌كه‌ی راگه‌یاندن له دیوانی پارێزگا وتی "پرۆژه‌ی ئاوی دوبز له باكوری خۆرئاوای كه‌ركوك ئه‌ویش راگیراوه".
پارێزگای كه‌ركوك، ساڵانه چه‌ندین جار روبه‌ڕوی كێشه‌ی نه‌بون یان كه‌مئاوی ده‌بێته‌وه، به تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا، كه زۆرێك له خه‌ڵك به كڕینی تانكه‌ری ئاو پێداویستییه‌كانیان پڕده‌كه‌نه‌وه.