ده‌یان منداڵی بێسه‌رپه‌رشت له كه‌ركوك، ئاواته‌كانیان له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌نوسن و له چوارچێوه‌ی وێنه‌یه‌كدا به دیواردا هه‌ڵیده‌واسن، ئه‌وه‌ش به ئامانجی به‌دیهێنانیان له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشانگه‌یه‌كدا ده‌یبینن.
ئه‌و پێشانگه‌یه كه تایبه‌ت بوو به وێنه‌ی ئاوات و خۆزگه‌كانی منداڵانی بێ دایك و باوك، سێشه‌ممه 2ی نیسان كرایه‌وه، كه له‌لایه‌ن کۆمەڵێک پارێزەری خۆبەخش بە هاوکاری رێکخراوێکی پاوی ناحكومی رێكخرابوو.
ئاهه‌نگ محەمەد، یەکێک لە کچە پارێزەرکانی ئه‌و پڕۆژه‌یه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لە زۆربەی قوتابخانەکان گەڕاوین بە دوای ئەو منداڵانەی کە بێسەرپەرشت و بێ کەسن، یاخود بێ دایک و باوکن، منداڵەکان لە ڕێگای وێنەیەکەوە داوای بەدیهێنانی خواست و ئامانج و خەونەکانیان دەکەن، بۆیە ئێمەش وێنه‌ی ئاوات و خه‌ونه‌كانی ئه‌و منداڵانه‌مان له‌م پێشانگه‌یه نمایشكرد".
"ده‌مانه‌وێت کەسانی دەوڵهمەند، خێرخواز و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی پێشانگه‌کە ده‌كه‌ن، وێنه‌كان ببینن و خەونی ئەو منداڵانە بەدیبهێنن"، ئاهه‌نگ وایوت.
ئایپات، پلەیستهیشن، مۆبایل و جلوبەرگ، له‌و ئاواتانهبون كه منداڵه‌كان داوای ده‌كه‌ن و وێنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ناوی خۆیان له پێشانگهكهدا هه‌ڵواسی.
75 منداڵ له‌و پێشانگه‌یه ته‌نیا به وێنه‌كانیان به‌شداربون و داواكارییه‌كانیان شتی ئاسایی بون، وه‌ك دیلان عومەر، ئەندامی رێکخراوی پاو جه‌ختیلێكرده‌وه و وتیشی "گرنگە هەمووان هەوڵی بەدیهێنانی خه‌ونی ئه‌و منداڵانه بده‌ین".
دەرون یاسین، یەکێک لەو کەسانەی کە سه‌ردانی پێشانگهكهی كرد، وتی "ئەمه پڕۆژەیەکی جوان و ناوازەیە، جوانترین کاری مرۆڤایەتییە، گرنگە خەڵک بەشداربن و هاوکاربن بە پێدانی هاوکاری بۆ بەدیهێنانی خەونی منداڵانی ئەم شارە".
گرنگە خەڵک بەشداربن و هاوکاربن بە پێدانی هاوکاری بۆ بەدیهێنانی خەونی منداڵانی ئەم شارە
هه‌رچه‌نده پێشانگه‌كه خه‌ڵكێكی كه‌م سه‌ردانیان كرد، به‌ڵام بڕی یارمه‌تییه‌كان باشبون، وه‌ك ئاهه‌نگ محەمەد، یەکێک لە کچە پارێزەرکانی ئه‌و پڕۆژه‌یه جه‌ختیلێكرده‌وه.
وتیشی "ئێمە لە پڕۆژەکانمان بەردەوامدەبین بۆ منداڵان، ئەگەر بێت و لەم کاره‌دا هاوکاریی بکرێن ئەوا چەندین پڕۆژەی ترمان دەبێت، خۆشبەختان ئەمڕۆ بەشداربووان هاوکاری خۆیان بەپێی توانا پێشکەش بە منداڵەکان کرد".