دایك و كوڕێكی هه‌رزه‌كار، هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر ماڵی پارێزه‌رێك و ژماره‌یه‌ك دوكان و ماڵی تر، به به‌ردو دار جامی ئۆتۆمبێل و شوشه‌ی په‌نجه‌ره و ده‌رگای خانووه‌كانیان ده‌شكێنن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌یسێكی یاساییان له دادگا دۆڕاند.
سێشه‌ممه 2ی نیسان، دادگای كه‌ركوك تاوانبارێكی به 15 ساڵ زیندانی حوكمدا، به‌هۆی روداوی دزین و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و بڕینی دوكان، له ته‌موزی 2018، بڕیاره‌كه‌ی دادگا كاردانه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ی به‌دواداهات و هێرشیانكرده سه‌ر ماڵ و دوكانی سكاڵاكار و پارێزه‌ره‌كه‌یان به‌ناوی چیمه‌ن ئه‌حمه‌د.
كه‌سوكاری یه‌كێك له سكاڵاكاره‌كان كه له‌به‌ر مه‌ترسی گه‌وره‌بونی كێشه‌كه، نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له مانگى تەمموزی 2018، چەند کەسێکی ده‌مامكدار، هەڵدهكوتنە سەر ماڵی مامم، بڕێكی زۆر پارە و ئاڵتونیان دزی، دواى لێکۆڵینەوەی پۆلیس و سه‌ره‌داوی روداوه‌كه، یەکێک لە دزەکان کە رێگەخۆشکەر بووە بۆ گروپەکە و دەستى هەبووە لە کارەکە ناسرایەوە و دەستگیرکرا کە تەمەنى له خواروى 18 ساڵ بوو".
وتیشی "دوای چه‌ند دانیشتنێكی دادگا، 2ی نیسان ئه‌و كوڕه به 15 ساڵ زیندانی حوكمدرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌مان له دادگاوه بۆ ماڵ، به به‌رد و دار هێرشكرایه سه‌ر ماڵی پارێزهرهكهمان و شوشە و دەرگا ماڵەکەیان لێ شكاندین، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا هێرشكرایه سه‌ر ماڵ و دوكانی ئه‌و كه‌سه‌ی دزییه‌كه‌ی لێكرابوو... تەنانەت لەگەڵ خۆیاندا نەوتییان پێ‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی گڕ له ماڵی سكاڵاكاره به‌ربده‌ن، به‌ڵام دراوسێیه‌كان رێگرییان لێ‌كردن".
به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاری سكاڵاكار بێت، دایكی حوكمدراوه‌كه و برایه‌كی هه‌رزه‌كاری ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه.
"ویستمان لاى پۆلیس سکاڵا تۆماربکەین، بەڵام کەسوکارییان هاتون بۆ ماڵمان و داوایانكرد رێكبكه‌ون و كه‌یسه‌كه نه‌برێته دادگا، بەو پێیەى لەوكاته‌دا بەهۆى بڕیارى دادگاوە دڵى دایكی كوڕه‌كه پڕ بووە و ئێستا پەشیمانبۆتەوه"، سه‌رچاوه‌كه وایوت.
ئازاد بایز، لێپرسراوی لقى کەرکوکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان له‌باری هێرشه‌كه‌وه بۆ سه‌ر پارێزه‌ر چیمه‌ن ئه‌حمه‌د، بە (کەرکوک ناو)ی وت "ئه‌و پارێزه‌ره له‌و هێرشه ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه، ئێمە پاڵپشتی ته‌واوی پارێزه‌ره‌كه ده‌كه‌ین و پێویسته یاسا رۆڵی خۆی ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه دوباره نه‌بێته‌وه".
ئه‌و سه‌ندیكایه هیچ ئامارێكی له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌باره‌ی حاڵه‌تی تری له‌و جۆره.