دوو پۆلیس له نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و قه‌زای خانه‌قین كوژران و سیانی تریش برینداربون، ئه‌وه‌ش له هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه هێزه ئه‌منییه‌كان به داعش ناویان ده‌به‌ن.
هێرشه‌كه كاتژمێر 11ی شەوی 3ی نیسان كرایه سه‌ر خاڵێكی پۆلیسی فریاكه‌وتن له نێوان هه‌ردوو قه‌زای خانه‌قین و جه‌له‌ولا له پارێزگای دیاله.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فریاکەوتنی دیالە به (کەرکوک ناو)ی وت "چه‌كداره‌كان سه‌ر به داعش بون و فەوجی شەشی پۆلیسی فریاکەوتنیان لە ناوچەی وادی عۆسەچ لە نێوان خانەقین و جه‌له‌ولا كرده ئامانج و له روبەڕوبونەوهدا دوو پۆلیس کوژران و سیانی تریش برینداربون".
عەقید محه‌مەد ته‌میمی، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی جەلەولا، له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه بە (کەرکوک ناو)ی وت "دۆخی ئەمنی ناوەندی جەلەولا ئارامە و ماوەیەکه هیچ حاڵەتێکی له‌و جۆره تۆمارنه‌كراوه، بەڵام لە ناوچەکانی دەوروبەری جه‌له‌ولا جموجۆڵی داعش هەیە و ناوبەناو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامدەدەن".
لە ناوچەکانی دەوروبەری جه‌له‌ولا جموجۆڵی داعش هەیە و ناوبەناو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامدەدەن
ئه‌منیه‌تی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، له‌لایه‌ن سوپا و پۆلیسی فیدراڵییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ناوه‌ندی قه‌زاكه‌ش له ئه‌ستۆی پۆلیسی ناوخۆییدایه.
ناوچەی وادی عوسەچ شوێنی روداوه‌كه، دەکەوێتە خۆرهەڵاتی جەلەولا لە نێوان رێگای سەره‌کی خانەقین - جەلەولا.
قه‌زای خانه‌قین له دوو ساڵی رابردودا به دۆخێكی ئه‌منی ناجێگردا ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی روداوه جۆربه‌جۆره‌كانی ته‌قینه‌وه، هێرشی چه‌كداریی و رفاندن و كوشتن، به‌تایبه‌ت ناوچه گوندنیشنهكانی ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه.
ناحیەی جەلەولا لەپارێزگای دیالە، له ناوه‌ڕاستی 2014دا كه‌وته ده‌ستی داعش و لەكۆتایی هەمان ساڵدا هێزەكانی پێشمەرگە كۆنترۆڵیان كردەوە و هەر ئەوانیش دۆسییەی ئەمنی ناحییەكەیان گرتەئەستۆ، تا له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه وه‌رگیرایه‌وه.